• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت سەردانی ناحیەی پیرمەمەگرون دەکات

ڕۆژی چوارشەممە، 27ـی تەمووزی 2023، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز فەرەیدون عەزیز، بەرپرسی یەکەی پاراستنی منداڵ، سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری‌ چالاكی‌ منداڵانی‌ پیره‌مگرونی‌ كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك فه‌رهاد عەبدوڵڵا و كارمه‌ندانی‌ سه‌نته‌ره‌وه‌ پێشوازیكرا.

سەرەتا بەڕێزیان سەردانی بەڕێوەبەری ناحیەیان کردوو لە لایەن بەڕێز بەکر عەبدولکەریم بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون پێشوازی کران و هەردولا گفتوگۆی ژمارەیەک کێشەو گرفتی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمدەرامەتانی سنورەکە کردو و هەماهەنگی نێوان هەردولا جەختی لێکرایەوە ، بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێشنیاری کردنەوەی سەنتەرێکی ڕاهێنان بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد بەڕێوەبەری ناحیە بە خۆشحاڵیەوە ئامادەیی بۆ پڕۆژەکە دەربڕی.

هەرله‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سەردانی سەنتەری منداڵانی پیرەمەگرون کردو ده‌ستخۆشی‌ لە بەڕێوەبەرو کارمەندان کرد كه‌ له‌ خزمه‌تێكی‌ به‌رچاوی‌ منداڵانی‌ شارۆچكه‌كه‌یان سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و كه‌م‌و كورتیانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ كه‌می‌ ستاف و توانای‌ داراییه‌وه‌ هه‌یانه‌ به‌ڵام به‌رده‌وام خزمه‌تێكی‌ باشی‌ منداڵان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ڕێنماییكردن بۆ خزمه‌تی‌ زیاترو پاڵپشی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیشی‌ دووپاتكرده‌وه‌.

دواتر بەڕێوەبەری گشتی بەشداری کۆتا ڕۆژی ڕاهێنانێکی سەنتەرەکە بوو تیایدا بڕوانامە و دیاری بەخشرایە بەشداربوانی ڕاهێنانەکە.

27/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.