• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی ، بەهاناى‌ سێ خانەوادەوە دەچێت.

بێستون جەبار :" ئەو خانەوادانەی سەردانمان کردون لەبارو دۆخێکی ئێجگار خراپدان ودوو منداڵمان بە زووی گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر"

لێدوانى ڕۆژنامەوانى:

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی‌ تەمووزی 2023،بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری  گشتی چاودێری‌ و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای سلێمانی‌ بە هاوڕێیەتی بەڕێز فەرەیدون عەزیز بەرپرسی یەکەی پاراستنی منداڵ ژمارەیەک خانەوادەیان لە شارۆچکەی بازیان و ناحیەی پیرەمەگرون و گوندی سوسێی کۆن بەسەر کردەوە و  بە هانای‌ خێزانێکەوە چوون کە لە دۆخێکی‌ نەخوازراوی‌ ژیاندابوون و سێ منداڵی‌ خێزانەکە  لەو شوێنە ڕزگارکران‌و لە ئێستەدا شوێنی حەوانەوەیان نیە.

یەکێک لەو خێزانانە پێکهاتبوون لە (6) کەس، چوار منداڵى تەمەن(1و 2و4و5)ساڵ لە ڕەگەزی‌ کوڕن و یەک منداڵیان کچە ، و بەهۆی‌ کێشەی‌ جۆراو جۆرەوە لە هەولێر هاتونەتە ناحیەی بازیان خەڵکانی‌ تری‌ چاکەکار هاوکاریان بوون و چاودێریان دەکردن و پاش ئاگادارکردنەوەو هەواڵدان، بەڕێوبەرایەتی‌ گشتی چاودێری‌ و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بەهانایانەوە چوون.

بە پێی‌ وتەی‌ بەڕێز بێستون جەبار، سەرجەم ئەو خێزانانەی سەردانیان کردونبەبارودۆخێکی سەختداتێدەپەڕن و گرفتی جۆراو جۆریان هەیەو یەکێک لەو خێزانانە ، ئاوارەی سورین و ماڵێک هاوکاری کردون و بەکاتی تیایدا نیشتەجێن و لە چوار منداڵ سیانیان گرفتاری جۆرێکی دەگمەنی نەخۆشی پێستن کە منداڵەکان گیرۆدەی بوون و هەر ئەمڕۆ بەهەماهەنگی ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان منداڵاکان گواسترانەوە بۆنەخۆشخانەی هیوا،  منداڵەکان خواردن‌و ژیانیان وەک پێویست نەبووەو لە ئیستەدا کار دەکەن بۆ پێشکەشکردنی‌ خزمەتگوزاری‌ تەندروستی‌‌و کۆمەڵایەتی‌ و دەروونى و حەواندنەوەیان و دابین کردنی شوێنی مانەوە و جێ بەجێکردنی‌ هەموو پێویستییەکانیان تا ئە کاتەی‌ پێویست بێت.
هەروەها بەڕێوەبەری گشتی وتی :"ئەو خانەوادانەی سەردانمان کردون لەبارو دۆخێکی ئێجگار خراپدان ودوو منداڵمان بە زووی گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و پزیشکەکان پێیان ڕاگەیاندوین کە تێچوی هەرمانگێکی چارەسەر کردنی منداڵێکان 10000 دۆلارە"
  
ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌
26ـی تەمووزی 2023
 


26/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.