• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوی ڕیچ کۆدەبێتەوە.

لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بیناو پڕۆژانەی لە ماوەی ڕابردودا ، بە مەبەستی خزمەت کردن، سپێردراوە بە ڕێکخراوەکان ، ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی تەمووزی 2023، بەڕێز بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بە ئامادەبوونی بەڕێز، فەرەیدون عەزیز، لێپرسراوی یەکەی پاراستنی منداڵ، پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی (ڕیچ) کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ، بەڕێوەبەری پڕۆگرام، هەردین عەزیز ، بەڕێوەبەری پڕۆژە،دابان ستار سەرۆکی تیمی گەڕۆک.

لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ دەربارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراوی ڕیچ کرا بەجۆرێک بەهەماهەنگی هەردولا بینای سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵان لە بازیان خزمەتی تێدا بکرێت  .
بینای سەنتەرەکە لە چوارچێوەی گرێبەستێکداو بۆ ماوەی چوارساڵ بە ڕێکخراوی ڕیچ سپێردراوە، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ، پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و گرنگی بینای سەنتەرەکەی بۆ ئامادەبوان ڕوون کردەوە ،کە مەبەست خزمەت کردنە بە منداڵانی شارۆچکەی بازیان .

لە ئێستادا بینای سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵان لە بازیان  ، بەناوی سەنتەری لیزا ، کە ڕێکخراوی ڕیچ سەرپەرشتی دەکات، خزمەت بە دانیشتوانی شارۆچکەی بازیان دەکات ولەئێستادا کۆتایی هاتنی گرێبەستەکە نزیک بۆتەوەو لەئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەدا ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەک سەنتەری چالاکی و پاراستنی منداڵان بەهەماهەنگی ڕێکخراوی ڕیچ دەیخاتە خزمەت منداڵانی ناوچەکە.


25/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.