دایەنگەی بەختیاری حکومی فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دا.
به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بەوەکالەت ، دایه‌نگه‌ی بەختیاری حكومی فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی بۆ ده‌رچووانی دایه‌نگه‌كه‌ی ڕێكخست.
ئەمڕۆ سیێشەممە، 25ـی تەمووزی 2023، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز بێستون جەبار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەتو خاتوو ژیار جەلال بەێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، خاتوو ڕازاوەمیرزا جێگری بەڕێوەبەر ، خاتوو بەنان وەهاب به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، ئاههنگو فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی دایه‌نگه‌ی بەختیاری حكومی له‌ناو دایەنگەی بەختیاری به‌ڕێوه‌چوو.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراوجۆری هونهریو سرودو گۆرانی له‌لایه‌ن منداڵانی دایه‌نگه‌وه پێشكه‌شكرا كه جێگه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان‌و منداڵه‌كان بوو.
هه‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌ڕێز بێستون جەبار ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی خاتوو گونون عەونی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و ستافی دایه‌نگه كرد كه به گرنگیدان به په‌روه‌رده‌ی منداڵ‌و جێ به‌جێكردنی ته‌واوی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانه‌وه یه‌كێكن له دایه‌نگه زۆر باشه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و نمونه‌ی كار‌و خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاست به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌شدا پاش گرتنی وێنه‌ی ده‌رچوون، بڕوانامه‌و خه‌ڵاتی تایبه‌ت به‌خشرایه ئه‌و منداڵانه‌ی قۆناغی دایه‌نگه ته‌واو دهكهنو پێده‌نێنه قۆناغی ساڵی چواره‌می ته‌مه‌نیانه‌وه كه به‌ڕێكردنه بۆ قۆناغی باخچه‌ی ساوایان.
|