• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێنمایی دەداتە ئەو 30 هاوڵاتیەی کە بڕیار وایە وەک مامۆستاو ڕاهێنەر لەسەنتەر و پەیمانگاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامان دابمەزرێن.

ڕۆژی پێنجشەممە، 20ـی تەمووزی 2023، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت بە ئامادەبوونی بەڕێزان هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا ، گەڵاڵە شکور لێپرسراوی هۆبەی میلاکات لەگەڵ ئەو بەڕێزانە کۆبویەوە کە وەک مامۆستاو ڕاهێنەر لە پەیمانگاو سەنتەرەکانی ئۆتیزم دادەمەزرێن .

کۆبونەوەکە بە مەبەستی پێدانی ڕێنمایی یاسایی و کارگێڕی و شیکردنەوەی بابەتی (یاسای ڕێکاری فەرمانبەرانی دەوڵەت) بوو بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە کاری وەزیفی و چۆنیەتی مامەڵە کردن و خزمەت کردن بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

بۆ ئەو مەبەستە ئامادەبووان ئامادەییان دەربڕی پێش گەڕانەوەی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنیان خۆبەخشانە لە سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی دەست بەکار بن بۆ زیاتر دەوڵەمەند بونی ئەزموونیان لە فەرمانگەکان.


22/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.