• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
1ـی 8ـی2023 سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت لەگەڵ بەڕێوەبەرو کارمەندانی سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی کۆبوویەوە.

بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت "ئەمساڵ توانای وەرگرتنی منداڵ لەسەنتەری ئۆتیزم بۆ 100 منداڵ بەرز دەکەینەوە"

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی تەمووزی 2023، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت بە ئامادەبوونی بەڕێزان لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاوێری کەمئەندامانی سلێمانی ، هیوا سەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لەگەڵ بەڕێوەبەر و کارمەندانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی کۆبویەوە.

سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت وتەیەکی پێشکەش کرد  ، لەوتەکەیدا دەست خۆشی لە بەڕێز ڕزگار عوسمان بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆتیزم و کارمەندان کرد و کارەکانیانی بەرز نرخاند، پاشان ئاماژەی بە کردنەوەی کاتی دەوامی فەرمی سەنتەرەک کردو پێی ڕاگەیاندن ئەمساڵ بە پێی پلانێکی تۆکمە لە 1ـی8ـی2023 دەست بە کردنەوەی دەوام دەکەین لە سەنتەرەکە، وە هیوا خوازین ئەمساڵ بە گڕو تینێکی نوێوە دەست بە کارەکانیان بکەن بەپێی ئەو پلانەش توانای سەنتەرەکە لە وەرگرتنی منداڵی توشبووی ئۆتیزم بۆ 100 منداڵ بەرز دەکەینەوە .

لەبەشێکی تری وتەکەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بە پێشخستن و پەرەپێدانی سەنتەرەکە کرد و وتی " خول و ڕاهێنان بۆ ستافەکان دەکەینەوە و هۆبەو یەکەکانی تایبەت بە ڕاهێنانی منداڵان ڕێکدەخەینەوە چونکە گرفتی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم و خانه‌واده‌كانیان زۆر گه‌وره‌یه‌و پێویسته‌ هه‌موو كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ به‌ ڕۆڵی‌ چالاكانه‌ی‌ خۆی‌ هه‌ستێت له‌ ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم و به‌خشینی‌ هوشیاری‌ تایبه‌ت به‌ ئۆتیزم به‌ خانه‌واده‌كانیان"

لەکۆتایدا ئامادەبووان سەرنج و ڕاو بۆچون و گرفتەکانیان  خستە ڕوو وە بەڵێنی بەردەوامیان لە خزمەت کردن دووپات کردەوە.


20/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.