• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پاش دەستلەکار کێشانەوەی وەک سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (یەکسانی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی و بەهێز کردنی توانا مرۆیەکان)، به‌هۆی‌ ماندوبونیان و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان دڵسۆزانە بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت سوپاس و ڕێزلێنانی خۆی بەخشییە بەڕێز شاسوار صدیق .

پاش دەست لەکار کێشانەوەی وەک سەرپەرشتیاری پڕۆژە و تیمی پڕۆژەی (یەکسانی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی و بەهێز کردنی توانا مرۆیەکان) ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ـی تەمووزی 2023، به‌ڕێز بێستون جەبار ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بە وەکالەت،به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز  مافناس هیوا ڕەحمان، بەرپرسی بەشی یاسا پێشوازی کرد لە بەڕێز شاسوار صدیق .

بەڕێوەبەری گشتی لەپای ماندوبوونی بەڕێز شاسوار صدیق کە ماوەی سێ ساڵ وەک سەرپەرشتیار ئەرکەکانی دڵسۆزانەو خەمخۆرانە جێبەجێ کردوە و خزمەتی گەورەی بە پرسەکانی ژنان کردووە ڕێزلێنانی پێ بەخشین و هیوای خواست لە ئەرکی داهاتووی سەرکەوتنی زیاتر بەدی بێنن.

له‌ به‌رامبەردا سەرپەرشتیاری پێشووی پڕۆژەی (یەکسانی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی و بەهێز کردنی توانا مرۆیەکان) سوپاسی‌ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم کارمەندان کرد بۆ به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستیان و جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ کردویانە به‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ زانیوه‌و 

پڕۆژەی (یەکسانی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی و بەهێز کردنی توانا مرۆیەکان) پڕۆژەکە بە پشتیوانی‌ دارایی‌ رێکخراوی‌ (UNFPA) و سەرپەرشتی‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی، یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و کاریگەرەکانی‌ سنوری‌ کاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی یەو لە ماوەی‌ڕابردوودا خزمەتێکی‌ گەورەی‌ بە پرسی ژنان و خیزان کردووە.

16/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.