سیمینارێک لەسەر (پەتا گواستراوەکان بەتایبەت تای خوێن بەربوون) بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی کارمەندان و منداڵانی دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان ڕۆژی پێنجشەممە ،13ـی تەمووزی 2023 ،لەژێر سەرپەرشتی بەشی دایەنگاکان ،لە ژێر ناونیشانی (پەتا گواستراوەکان بەتایبەت تای خوێن بەربوون) بۆ توێژەران و پەرستارانی دایەنگەکان سیمینارێکی ڕێکخست .
سیمینارەکە تایبەت بوو بە پەتا گواستراوەکان بەتایبەت تای خوێن بەربوون کە لە ئێستادا ترسی بڵاوبوونەوەی تاکە هەیە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکان ڕێکارەکان بۆ بڵاونەبوونەوەی و خۆپارێزی ڕوون کرایەوە.
سمینارەکە لەلایەن کارمەندانی بەرێوە بەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی بەڕێزان خاتوو (شهلە کامل عبدالعزیز)خاتوو(دێنی خسرەو محمد) وترایەوەلە کۆتای دا خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی بەشی دایەنگاکان ڕێزلێنان وسوپاس و پێزاینی بەرێوەبەری گشتی بەوەکالەتی بەخشیە ڕاهێنەرانی سیمینارەکە.
|