بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتیەکان دەکات.
ڕۆژی پێنجشەممە ، 13ـی تەمووزی 2023 بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت بە ئامادەبوونی بەڕێزان لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان ، ئارەزو غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، عوسمان خەلیفە ، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنایی بۆ نابینایان پێشوازی کرد لە شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکانی هەرێم کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان دیاری وەستا عەزیز بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەکانی هەرێم و ئالان ڕەئوف بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی .
لەکۆبونەوەیەکدا هەماهەنگی و ڕێکخستنی ژمارەیەک چالاکی هاوبەش و دانانی میکانزمێک بۆ هاوکاری کردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کتێبخانە گشتیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی گفتوگۆی لەبارەوە کران ، بڕیار وایە ژمارەیەک چالاکی جۆراو جۆر بۆنابینایان بەهەماهەنگی هەردولا لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی بۆ نابینایان بەڕێوەبچێت.
|