كاری هاوبه‌ش‌و هه‌ماهه‌نگی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ژیان گرێبه‌ستی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی واژۆ ده‌كات.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 15ی 11ی 2016، به سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئاماده‌بوونی هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی به‌شی یاسا‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، یاداشتی لێك تێگه‌یشتن له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ڕێكخراوی ژیان واژۆ كرا.
له‌و لێكتێگه‌یشتن‌و ڕێككه‌وتنه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاوكاری ڕێكخراوی ژیان ده‌كات له به‌ڕێوه‌بردنی بنكه‌یه‌كی ڕاهێنان‌و چاره‌سه‌ری ده‌روونی له شاری چه‌مچه‌ماڵ، له به‌رانبه‌ردا رێكخراوی ژیان هاوكار‌و پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌بێت له ڕاهێنانی ستاف‌و كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له بواری كاری كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
له بری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و له بری ڕێكخراوی ژیانیش، سه‌لاح نه‌جم، سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه واژۆی لێك تێگه‌یشتنه‌كه كرا كه هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكارییه‌كه بۆ ماوه‌ی ساڵێكه.
|