• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
خولی کۆمپیوتەر بۆ ژمارەیەک کورتە باڵا بەڕێوەچوو.

ڕێکخراوی ڕیچ بە هەماهەنگی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان خولێکی کۆمپیوتەری بۆ ژمارەیەک لە هاوڵاتی کورتەباڵا کردەوە.

بەئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بەوەکالەت، خولێكی‌ تایبه‌ت به‌ کۆمپیوتەر كۆتایی‌ پێهات‌و بڕوانامه‌ی‌ به‌شداری‌ به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی تەمووزی 2023، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و عومەر جەبار سەرۆکی یەکێتی کورتەباڵاکانی کوردستان كۆتایی‌ به خولێکی کۆمپیوتەر هات كه‌ ڕێکخراوی ڕیچ بە هەماهەنگی یەکێتی کورتەباڵاکانی کوردستان بۆ ماوه‌ی‌ 10 ڕۆژ به‌ به‌شداری‌ ژمارەیەک هاوڵاتی کورتەباڵا به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ وته‌یه‌كیدا كه‌ له‌ كاتی‌ دابه‌شكردنی‌ بڕوانامه‌ به‌سه‌ر به‌شداربوواندا له‌ كۆتا ڕۆژیدا به‌ڕێوه‌چو و ڕایگه‌یاند :"خول‌و ڕاهێنانه‌كان گرنگی‌ زۆریان هه‌یه‌ بۆ به‌رزكردنی‌ تواناكانی‌ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەروەک ئاماژەی دا بە تواناکانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەهرەکانیانی بەرز نرخاند.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ یەکێتی کورتەباڵاکانی کوردستان و ڕێکخراوی ڕیچ کرد وه‌ك ئاماده‌كاری‌ خوله‌كه‌ كه‌ میوانداریی خوله‌كه‌یان كردو به‌ ستافه‌ به‌ تواناكانیان وانه‌كانی‌ به‌ هه‌ردوو شێوازی‌ تیۆری‌ پراكتیكی‌ گه‌یانده‌ به‌شداربووان.

جێی ئاماژەیە خولەکە ماوەی 10 ڕۆژ و لەهۆڵی یەکیەتی کورتەباڵاکانی کوردستان بەبەشداری 23 کەس بەڕێوەچوو لەکۆتایدا بڕوانامە بەخشرایە بشداربووان.


14/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.