وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی پرسە نامەیەک ئاراستەى بنەماڵەى خاتوو سەبیحە شێر محەمەد دەکات.
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
بەڕێزان/ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی خاتوو سەبیحە شێر محەمەد.
بۆ كۆچی دوایی ژنە تێکۆشەر و خێرخواز ، خاتوو سەببیحە شێر محەمەد، خێزانی سەرکردەی کۆچ کردوو كاك جەبار فەرمان. خه‌م‌و په‌ژاره‌و دڵته‌نگی خۆمان به ئەندامانی خێزان و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌تان و سەرجەم خزمان ڕاده‌گه‌یه‌نین‌و له خوای گه‌وره ده‌پارێێنه‌وه له گوناهیان خۆش بێت‌و تەمەنێک لە كار‌و ماندووبوون‌و خزمه‌ته‌كانی و کارە خێرخوازیەکانی به سودمەندانمان لە منداڵان‌و قوتابیان و بەساڵاچوانمان و گه‌ل‌و وڵاته‌كه‌ی بۆ بكاته كه‌فاره‌تی گوناهه‌كانی‌و له به‌هه‌شته‌كه‌ی خۆیدا بیحه‌وێنێته‌وه، هەروەک لە خوای بە بەزەیی دەپاڕێینەوە ئارامی‌و سه‌بوری به‌سه‌ر دڵی ئێوه‌ی به‌ڕێزو ئێمه‌و هاوكارو هاوپیشه‌و خۆشه‌ویستانیدا بپرژێنێت و ئاخیری كۆست‌و ناخۆشی‌و خه‌متان بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون.
خوشکتان
کوێستان محەمەد
وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی
13ـی تەمووزی 2023
|