• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لە سلێمانی وەزیری‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی و ماڵەکانی منداڵان لەچاودێری کۆمەڵایەتی بەسەردەکاتەوە .

بۆ بەدواداچوونی کارەکانیان ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی تەمووزی 2023، به‌ڕێز خاتوو کوێستان محەمەد وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز بێستوون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت پێشوازیكران.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ بریتیبوو له‌ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و بینینه‌وه‌ی‌ هێندێك له‌ ئه‌نجامی‌ ئەو کارانەی پێیان سپێردراوە شێوازی کارکردنیانی لە نزیکەوە بینی.

دواتر بەڕێز وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بە هاوڕێیەتی بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیان کردو خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی پێشوازی لێکردن و ماڵەکانی منداڵانی بەسەرکردەوەو لەگرفت و کێشەکانی منداڵانی پرسیەوەو گوێبیستی بۆچونی منداڵان و کێشەکانیان بوو.

پاشان لە کۆبونەوەیەکدا بەڕێزیان دەست خۆشی لە بەرپرس و کارمەندان کرد و ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان و لەچۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ سودمەندانی ماڵەکان ئاگاداری کردنەوەو هەروەک پێی ڕاگەیاندن کە پێویستە بە وریای و لە منداڵانی خۆیان زیاتر گرنگی بە سودمەندان بدرێت و گرفتەکان چارەسەر بکرێن.


12/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.