• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بەوەکالەت پیرۆزبایی‌ له‌ قوتابیان و ستافی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ په‌یمانگاكانی‌ ڕووناكی‌‌و هیوا ده‌كات.

بەڕێوەبەری گشتی‌ بەوەکالەت پیرۆزبایی‌ له‌ خوێندكاران‌و ستافی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ په‌یمانگاكانی‌ ڕووناكی‌‌و هیوا ده‌كات

به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن‌و به‌ده‌ستهێنانی‌ ڕێژه‌ی‌ له‌ سەدا 81ـی ده‌رچوون پەیمانگای ڕوناکی بۆنابینایان و لەسەدا 87ـی دەرچوون لە پەیمانگای هیوای نابیستان، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت پیرۆزبایی‌ له‌ قوتابیان و ستافی‌ به‌ڕێوبردنی‌ په‌یمانگاكانی‌ هیوا بۆ نابیستان‌و ڕووناكی‌ بۆ نابینایان ده‌كات.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ خوێندكارانی‌ هه‌ردوو په‌یمانگای‌ هیواو ڕووناكی‌ هاوشێوه‌ی‌ خوێندكارانی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندنی‌ په‌روه‌رده‌ پڕۆگرامی‌ خوێندنیان هه‌یه‌و له‌ قۆناغی‌ نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ به‌شداری‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندنی‌ 2022_2023 ڕێژەیەکی بەرز لە قوتابیانی به‌شداربو سه‌ركه‌وتووبوون‌.


ده‌قی‌ پیرۆزباییه‌كه‌:

به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان

به‌ڕێزان/ خوێندكارانی‌ خۆشه‌ویست، به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێزی‌ په‌یمانگاكانی‌ ڕووناكی‌‌و هیوا.

پاش بینینی ئەنجامەکانتان سڵاوێکی گەرم ڕێزی‌ بێ‌ پایانم بۆ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز، به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنتان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان لە پۆلە جیاوازەکان دا و به‌ده‌ستهێنانی‌ ڕێژه‌ی‌ له‌ سه‌دا 81 بۆ پەیمانگای ڕوناکی نابینایان و 87 بۆ پەیمانگای هیوای نابیستان، جوانترین پیرۆزبایی‌ خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، سه‌ركه‌وتنی‌ ئێوه‌و به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ ئاماژه‌ی‌ توانایی‌ خوێندكاره‌ خۆشه‌ویسته‌كانی‌ هه‌ردوو په‌یمانگای‌ هیوا بۆ نابیستان‌و ڕووناكی‌ بۆ نابینایان‌و خه‌مخۆری‌‌و دڵسۆزی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو توێژه‌رو مامۆستاو كارمه‌ندانه‌ و شانازیتان پێوەدەکەین و جێگەی دڵ خۆشیمانن، هیوادارم هه‌موو ساڵێك هه‌واڵی‌ سه‌ركه‌وتن‌و ئه‌نجامی‌ باشتان ببیستین‌و ئاینده‌ی‌ خوێندكاره‌كانی‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ له‌ قۆناغی‌ ئاماده‌یی‌ ڕوون‌ بێت و هه‌وڵی‌ ڕه‌خساندنی‌ خوێندن له‌ قۆناغە جیاجیاکانی تردا بۆ نابیستانمان فەراهەم بێت.

براتان
بێستون جەبار مجید
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت
9ـی تەمووزی 2023

10/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.