پۆستێكی داده‌ی دایه‌نگه له ڕێگه‌ی كێبركێ‌و سیڤییه‌وه پڕكرایه‌وه
دوای راگه‌یاندنی پركردنه‌وه‌ی پۆستی به‌تاڵ بۆ دایه‌نگه‌ی دووكان له سایتی فه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی (c.v) خۆیان پێشكه‌شكرد به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی چاوپێكه‌وتن‌و هه‌ڵسه‌ندگاندن بۆ پركردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕۆژی سێشه‌ممه، 7ی 11 ی 2016، له دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و (15) هاوڵاتیه‌دا ئه‌نجامدرا، كه سه‌رجه‌میان ره‌گه‌زی مێ بوون‌و (c.v) یان پێشكه‌شكردبوو بۆ داده له دایه‌نگه‌ی دووكان چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ش له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ئه‌نجامدرا.
دواتر به پێی هه‌ردوو بنه‌مای سیڤی‌و چاوپێكه‌وتن، لیژنه‌كه كاندیدی شایسته‌ی ده‌ستنیشانكرد كه بریتی‌بوو له (زوهره حسن ساڵح) وه‌ك داده له دایه‌نگه‌ی دووكان كاربكات‌و پۆستكه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست پڕبكاته‌وه.
له هه‌ڵبژاردن‌و دیاریكردنی كه‌سی شایسته‌دا بنه‌ماكانی بڕوانامه‌و بوونی ئاره‌زووی كاركردن‌و ده‌ستكراوه‌یی له كار‌و نزیكی له شوێنی كاره‌كه‌یه‌وه ڕه‌چاوكراون.
جێی ئاماژه‌یه نه‌ریتی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی له پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كاندا بریتییه له ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان بۆ هاووڵاتیان‌و كارمه‌ندان‌و به‌رپاكردنی یه‌كسانی‌و عه‌داله‌ت‌و شایسته‌یی له بواری كاردا.
|