• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
رێژه‌ی‌ ده‌رچوون له‌ په‌یمانگای‌ ڕوناکی 81% و لە پەیمانگای هیوای نابیستان لە 87% بوو.

قوتابیانی‌ پەیمانگەی هیوای نابیستان و پەیمانگەی رووناكی بۆ نابینایان به‌سه‌ركه‌وتووی‌ توانیان قۆناغی‌ خوێندنی‌ ئه‌مساڵ كۆتایی‌ پێ بهێنن و رێژه‌ی‌ ده‌رچوون لە پەیمانگای ڕوناکی 81% و لە پەیمانگای هیوای نابیستان 87% بوو.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌م ئه‌ندامان كه‌ هه‌ردوو په‌یمانگای‌ هیوا و رووناكی‌له‌ خۆ ده‌گرێت و خاوه‌نی‌ چه‌ند قوتابیه‌كن له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ كۆتایی‌ ساڵ به‌سه‌ركه‌وتووی‌ توانیان قۆناغێکی گرنگ ببڕن.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کە هەریەک لە ماڵەکانی کوڕان (5_12)ساڵ ، ماڵی کوڕان (13_18) ساڵ ، ماڵی کچان

به‌رێز مامۆستا هیوا سەعید ،سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ دیوانی‌ به‌رێوه‌به‌ریه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ ماڵپه‌ری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانی‌ راگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ په‌یمانگای‌ رووناكی‌ بۆ نابینایان (21) قوتابیمان هه‌بوو رێژه‌ی‌ ده‌رچوون تێدا لە 81% بوو كه‌ هه‌ر (17) قوتابی توانیویان به‌ سه‌ركه‌وتووی‌ ده‌رچن, له‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان (52) قوتابیمان هه‌بوو (45) توانیویانه‌به‌سه‌ركه‌وتوی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان كۆتایی‌ پێ بهێنن و رێژه‌ی‌ ده‌رچوون له‌ 87% بووه‌.
لە ماڵەکانی کۆمەڵگەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە ماڵی کوڕان 10 سودمەن خوێنکار بوون 7 یان دەرچووە، ماڵی کچان 6 سودمەند خوێنکار بوون 5 یان توانیویانە دەرچن.

به‌رێز هیوا سەعید ،سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌ ووتی‌ : ده‌ست خۆشی لە مامۆستایان و كارماندان و كه‌س وكار و خێزانی‌ قوتابیان دەکەین كه‌ هاوكار بوون بۆ سه‌رخستنی‌ قوتابیه‌كانیان ,قوتابیانی پەیمانگاکان دەتوانن لە کۆتا قۆناغەکان له‌ په‌یمانگا پیشه‌یه‌كان درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن.

09/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.