کار کردن لە چاککردنەوەی چاپی دەستی بڕایل کۆتایی هات .
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت : " سەنتەری ڕۆشنایی بۆ نابینایان دەکەینە سەنتەرێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بەجۆرێک سەرجەم نابینایان لە پارێزگای سلێمانی سود لە تواناکانی ببینن"
ئێوارەی ڕۆژی هەینی 7ـی تەمووزی 2023، لە سەنتەری ڕۆشنایی پاش سێ ڕۆژ ، کارکردن لەئامێرەکانی چاپی دەستی بڕایل کۆتایی هات و ژمارەیەکی زۆر یان لە ئێستادا ئامادەن تا نابینایان سودی لێ ببینن.
لەوبارەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند "لە ئێستادا سەنتەرەکە پێویستی بە نۆژەن کردنەوەیە تا بتوانرێت چالاکی جۆراو جۆر بۆ نابینایان ئەنجام بدرێت بۆ ئەومەبەستە ژمارەیەک ڕێکاری پێویستمان گرتۆتە بەر تا بتوانین سەنتەرەکە نۆژەن بکەینەوەو بیخەینە خزمەت نابینایان ، سەرەتا لەسەر بانگێشتی ئێمە 2 پسپۆڕی بواری چاپی دەستی بڕایل لە شاری سنەوە گەشتنە سەنتەرەکە تا دوێنێ ئێوارە ئامێرەکانیان چاک کردەوەو ئێستا دەتوانرێت سودیان لێ وەر بگیرێت"
بێستون جەبار سەبارەت بەو کارانەی تا ئێستا بۆ سەنتەرەکە کراون وتی " کاری لە پێشینەمان چاککردنەوەی کۆمپیوتەرو ئەو چاپە دەستیانە بوو کە لەکار کەوتبوون چونکە نابینایان لە ڕێگەیەوە کاری نوسین فێر دەبن و چاپی پێدەکەن وە دواتر دەست دەکەین بە نۆژەن کردنەوەو ڕێکخستنی هۆڵەکانی سەنتەرەکە چونکە دەمانەوێت سەنتەری ڕۆشنایی بۆ نابینایان بکەینە سەنتەرێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بەجۆرێک سەرجەم نابینایان لە پارێزگای سلێمانی سود لە تواناکانی ببینن و چالاکی جۆراو جۆری تێدا ئەنجام بدرێت"
|