بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت سەردانی بەشی برایلی لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 6ـی تەمووزی 2023،بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت ، سەردانی کتێبخانەی گشتی سلێمانییان کرد، لەلایەن بەڕێز دیار وەستا عەزیز بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتیەکان پێشوازییان لێکرا.
مەبەستی سەردانەکە خزمەتکردن بە بواری پەروەردە و بەتایبەتی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو هەروەک هەردولا هاوڕابوون لەسەر کردنەوەی ڕاهێنان و خولی جۆراو جۆر بەهاوبەشی بۆ نابینایان و هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە چالاکیەکانی تایبەت بە هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت.
ڕێکخراوی (پەروەردەیەکی هاوچەرخ بۆ کوردستان) بەشی برایلی وەک دیاری بەخشیوەتە کتێبخانەی گشتی سلێمانی کە ٦٠٠ کتێب بە نووسینی برایل و دەنگی و کۆمپیوتەری دابین کردووە هەروەها کتێبەکانی زمانی ئینگلیزی (Sunrise) قۆناغی ئامادەیی پۆلی ١٠ و١١ ی بە نووسینی برایلی تایبەت بە نابینایان چاپکردووە .
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بۆ ئەو مەبەستە دەست خۆشی لێکردن و هەوڵ و ماندووبونیانی بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
|