بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێنجەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی مافەکانی منداڵان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی تەمووزی 2023 ، بەسەرپەرشتی بەڕێز بێستون جەبار ، سەرۆکی ئەنجومەن و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی مافەکانی منداڵان بەڕێوەچوو.
لەکۆبونەوەکەدا وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی کۆبونەوەی پێنجەم ژمارەیەک گرفت و ڕاو بۆچونی ئەنجومەنەکە بۆ کۆنگرەی پاراستنی منداڵان لە شاری هەولێر باسی لێوەکرا ، پاشان بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی کۆبونەوەکانی پێشوو دوو بڕیاری گرنگ درا.
1- بەستنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕوونکردنەوەی بڕیارەکان و کارەکانی ئەنجومەنەکە.
2- بەشداری پێکردنی ژمارەیەک لایەنی پەیوەندیدار بۆ زیاتر جێبەجێ کردنی بڕیارەکان لەبەرژەوەندی منداڵانی پارێزگای سلێمانی.
|