وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی توێژینەوە لەبارەی دیاردەی خۆکوژی و کوشنی ژنان دەکات.
بۆ بەرەنگار بوونەوە و دانانی پلانێکی زانستی ئەمڕۆ سێشەممە ، 5ـی تەمووزی 2023 ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، خاتوو تانیا جەمال و شوان محەمەد سەرپەرشتیارانی توێژینەوەی خۆکوژی و کوشتنی ژنان لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ تیمەکانی ( سلێمانی ، هەڵەبجە، گەرمیان) کۆبویەوە .
مەبەستی کۆبونەوەکە دەست پێکردنی کارەکانی توێژینەوەکەیە و بەدواداچوونی تیمەکانە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دروست تا بتوانرێت توێژینەوەیەکی ورد لەو بابەتە بکرێت و ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی دیاردەکە.
لەوبارەوە خاتوو تانیا جەمال سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ڕاگەیاند: مەبەست لە توێژینەوەکە کەمکردنەوەی دیاردەی خۆکوژی و کوشتنی ژنانە و لە ماوەیەکی نزیکدا تیمەکان دەست بە کارەکانیان دەکەن و پێویستە لەماوەی یەک مانگ دا زانیاری تەواو لەسەرجەم شارو شارۆچکە و شارەدێکان کۆبکاتەوەو دەستنیشانی حالەتەکان بکات پاشان ئاماری درووست وەربگرێت ، دواتر سەرجەم زانیاریەکان هەڵسەنگاندنی پێویستی بۆ دەکرێت و کار لەسەر توێژینەوەکە دەکەین"
|