بۆ بەرەوپێش چونی تواناکانی سەنتەری ڕۆشنایی ژمارەیەک ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی تەمووزی 2023، بهڕێز بیستون جەبار بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی لهپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت،بە ئامادەبوونی بەڕێز سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان پێشوازی کرد لە د.نصرڵڵای ئیبراهیمی مامۆستای زانکۆ و ڕاوێژکاری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری خاوەن پێداویستی تایبەت ، حمید رفیعی (پرکینزی) بواری چاککردنەوەی ئامێری چاپەمەنی بڕایل بۆ نابینا .
لە دیدارێکدا گفتوگۆی بەرەوپێشچونی تواناکانی سەنتەری ڕۆشنایی بۆ نابینایان و چاک کردنەوەی سەرجەم ئامێرەکانی چاپەمەنی بڕایل لە سەنتەرەکە کران.
لەتەوەرێکی تردا باس لە ئاڵوگۆڕی ئەزموونی کارکرد لە نێوان هەردوو لا بۆ بەرەوپێشچون و پەرەپێدانی توانی نابینایان کرا.
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە هاتنی شاندی میوان لەسەرداوای بەڕێوەبەرایەتی گشتیە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سەنتەری ڕۆشنایی بۆ نابینایان چاکسازی لە سەرجەم ئامێرەکانی چاپەمەنی دەکەن تا بتوانرێت نابینایان لە چالاکیەکانیان بەردەوامبن و نوسین و خوێندن لە سەنتەرەکە بەئاسانی بەرەوپێش ببرێت.
|