• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێشوازی لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەکات.

"باس په‌ره‌پێدانی‌ پەیوەندیەکانی هەردوولاکرا"

ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی تەمووزی 2023، به‌ڕێز بیستون جەبار به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز شلێرسەردار ئاڕاستەکاری بەرنامەو نوعمان عه‌بدبدوڕه‌حمان، ئاڕاستکاری هەماهەنگی و پەیوەندیەکان ، سانا کەریم بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان له‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان.

پاش پیرۆزبایی لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لەدیدارێکدا باس له‌ كێشه‌ی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەردولاو بەرەوپێشچونی پڕۆژەکانی هەردولا كرا له‌ ڕووی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ كوالێتی‌‌و زیادكردنیان، هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی‌ تری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخان بوو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر سه‌نته‌ری‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌تی‌ منداڵان له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ شاری‌ سلێمانی‌، كه‌ تیایدا ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان به‌ هاوكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كاری‌ ڕاهێنان‌و په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و شه‌له‌ل ده‌ماخ‌و داون‌و دواكه‌وتووی‌ ژیریی‌ ده‌كات.
تەوەرێکی تری گفتوگۆکان هەماهەنگی بوو بۆ بەرەوپێشچوونی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان و ژمارەیەک پڕۆژەی نوێ کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ڕێکخراوی ناوبراو کۆبونەوەی تایبەت دەکەن بۆ دانانی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خواستی‌ خێزانه‌كان و منداڵان و گرفتە کۆمەڵایەتیەکان..

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ ئێسته‌دا لە پارێزگای سلێمانی‌ بەهەماهەنگی هەردولا چەند پڕۆژەیەک بەڕێوەدەچن گرنگترینیان هێڵی گەرمی منداڵان 116 سەنتەری ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە گەڕەکی ڕاپەڕین کە بێ به‌رانبه‌ر ڕاهێنان وه‌رده‌گرن، کارکردن بۆ منداڵی سەرشەقام .


04/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.