تیمێکی پزیشکی ئەمریکی پشکنینی بۆ منداڵانی نابیست دەکەن و هتفۆنیان بۆ دابین دەکەن.
ڕێکخراوی پەروەردەیەکی هاوچەرخ بە هەماهەنگی (DEAF DEFY) ژمارەیەک چالاکی جۆراوجۆر بۆ قوتابیانی پەیمانگای هیوای نابیستان منداڵانی نابیست بەڕێوەدەبات و ئامێری بیستن دابین دەکەن.
ڕۆژی یەکشەممە ،2ـی تەمووزی 2023 ، بەئامادەبوونی بەڕێزان بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ،سۆران سەعید بەرپرسی چاودێری خێزان لە سەنتەری ئۆتیزمی حکومی ئامادەی ژمارەیەک لە چالاکیەکانی ڕێکخراوی پەروەردەیەکی هاوچەرخ بوون کە بۆ ژمارەیەک قوتابیانی پەیمانگای هیوای نابیستان و منداڵی نابیست بەڕێوە چوو.
چالاکیەکان بە ئامادەبوونی خاتوو شیلان حەسن بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پەروەردەیەکی هاوچەرخ بۆ کوردستان، بۆ ماوەی 5 ڕۆژەو و بەهەماهەنگی ڕێکخراوی (DEAF DEFY) ئەمریکی بەردەوامی دەبێت و لە وماوەیەدا تیمێکی پزیشکی ئەمریکی پشکنینی گوێ بۆ سەرجەم قوتابیانی کەمبیست ونابیست دەکرێت و کەمپێک بۆ قوتابیانی پەیمانگای هیوای نابیستان دەکەنەوەو لەو چوارچێوەیەدا بەدواداچون بۆ گرفتە تەندروستیەکان دەکرێت و ئامێری بیستن بۆ ئەو وقوتابیانەی پێویستیان پێ دەبێت دابین دەکەن.
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لێکردن و سوپاسی کردن و هیوای خواست بەردەوامی بەکارەکەیان بدەن و چالاکیەکانی بە گرنگ وەسف کرد.
|