• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا کۆشکی (دنیای دانیار) کرایەوە.

لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت، ئیدارەی فاملی مۆڵ کۆشکێک بۆ هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت دابین دەکات.

پاش ئەوەی هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەتی بەناوی دانیاری دەست ڕەنگین سەردانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کرد بۆ دابین کردنی شوێنێکی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناکانی، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بۆ ئەو مەبەستە سەردانی ئیدارەی فاملی مۆڵی کردو بە خۆشحاڵیەوە پێشوازیان لە داواکەی کرد و کۆشکێکی تایبەتیان لەناو مۆڵەکە بۆ دابین کرد .

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی تەموزی 2023،بەئامادەبوونی بەڕێز بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت و دانیاری دەست ڕەنگین و خانەوادەی ناوبراوو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کۆشکی دونیای دانیار کرایەوە و ڕێزلێنانی تایبەت بەخشرا بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی فاملی مۆڵ.

بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند: " ئەمڕۆ لێرە دڵ خۆشم چونکە توانیومانە لایەنی کەم هەلێکی کار بۆ هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت بڕەخسێنین و بە ئاواتەکەی بگەیەنین ، وە هەوڵەکانمان لەچوارچێوەی جێبەجێ کردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستی تایبەت وکەمئەندامانە ، سوپاسی گەرمی ئیدارەی فاملی مۆڵ دەکەم کە پاش سەردانی کردنمان ڕاستەوخۆ بەدەم داواکەمانەوە هاتن، وە ڕەخساندنی هەلیکار بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و گرنگی دان بەو توێژە کارێکی تەواو گرنگە بۆ ئەوەی ئەوانیش تواناکانی خۆیان بسەلمێنن و بەردەوام دەبین تا پڕۆژەکەمان گەورە بکەین و بتوانین سەدان کەسی کەمئەندامی خاوەن بەهرە هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنین"


02/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.