بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پەیامێکی کورت لەسەر بیرو ڕای جیاواز و پیرۆزیەکان بڵاو دەکاتەوە.
بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت لە پەیامێکی کورت بڵاودەکاتەوەو دەڵێت : "سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی یەکتر جگە لە دروستکردنی پشێوی و ڕق و کینە، هۆکاریشە بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
بەڵێ بۆ قبوڵکردنی جیاوازییەکانی یەکتر و ڕێزگرتن لە پیرۆزی و ڕەمز و جوانیەکانی یەکتر، نا بۆ بەزاندنی ئەو سنورەی کەپێی دەوترێت ئازادی تاک، تا ئەو شوێنە ئازادی کە ئازادی بەرامبەر تەجاوز نەکەیت.
بەڵێ پێویستمان بەکترە تابتوانین ژیانێکی ئارام و دوور لە توندوتیژی پێکەوە فەراهەم بکەین"
|