+ وێنه: مه‌راسیمی جه‌ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی
مه‌راسیمی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ، 28ـی حوزەیرانی 2023به ئاماده‌بوونی بەڕێز بێستون جەبار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت،خاتوو ژیار جەلال و ڕازاوە میرزا بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، به‌رپرسی خانه‌كانی كوڕأن‌و كچان‌و ساوایان‌و به‌ساڵاچووان، مه‌راسیمی جه‌ژنی قوربانی له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت‌و به‌ساڵاچووان له خۆده‌گرێت به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ جه‌ژنی ئه‌مساڵ، ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ سه‌ردانی خانه‌و سودمه‌ندانی په‌یڕه‌وكرد، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه لەگەڵ بەساڵاچوان بەشداربوو لە نانخواردنی سەرلەبەیانی و بەسەربردنی جەژن لەگەڵ بەساڵاچوان و منداڵان و کوڕان و کچان لە ماڵەکان.
له‌و به‌رنامه‌یه‌یدا بێستون جەبار، له نانخواردنی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه مایەوە و له هه‌موو جموجوڵ‌و چالاكییه‌كاندا هاوڕێیه‌تی به‌ساڵاچووان‌و منداڵانی کرد و، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا‌و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنبوو، ژماره‌یه‌ك میدیایانه ڕووماڵی مه‌راسیمی جه‌ژنیان له خانه‌كان كرد‌و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئەنجامدا.
|