بەمەبستی جەژنە پیرۆزە بەڕێوەبەری گشتی ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت بەسەر دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی حوزەیرانی 2023 ، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قورباندا ، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، ژمارەیەک هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەتی بەسەر کردەوە.
مەبەستی بەسەرکردنەوەکان جەژنە پیرۆزە بوو لە خۆیان و خانەوادەکانیان و گوێگرتن لە گرفت و داواکاریەکانیان، هەروەک بەڵێنی پێدان پشتیوان بێت و داواکانیان جێبەجێ بکات.
لەبەرامبەردا ئەوهاوڵاتیانە سوپاسی بەڕێوەبەری گشتیان کرد و سەردانەکە دڵخۆشی کردن و هیوایان خواست حکومەت زیاتر ئاوڕیان لێبداتەوە وداواکانیان جێبەجێ بکرێت.
|