• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
په‌یامی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌قوربانەوە

بەبۆنەی جه‌ژنی‌ قوربانی پیرۆزه‌وه‌، بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، بەوەکالەت په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ هاووڵاتیان‌و كارمه‌ندان ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:


به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان

به‌بۆنه‌ی‌ هاتنەوەی جەژنی قوربان، به‌ناوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، جوانترین پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌م، بەتایبەت هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت هیواخوازم خوای گەورە جەژن بکاتە مایەی نەمانی گرفتەکان و خه‌ڵكی‌ كوردستانیش له‌ خێرو خۆشیدا بژین .

هه‌روه‌ها به‌ هه‌لی‌ ده‌زانم پیرۆزبایی‌‌و ده‌ستخۆشییه‌كی‌ گه‌رم ئاراسته‌ی‌ به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ر‌و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رابه‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كه‌مان بكه‌م كه‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانی‌ خۆیان ڕاده‌په‌ڕێنن له‌ خزمه‌تی‌ هاووڵاتیانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌تایبه‌ت له‌ خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان‌و منداڵه‌ نازداره‌كان‌و هه‌ژاره‌كاندا.

دووباره‌ جه‌ژن له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت

براتان
بێستون جەبار
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت.
27ـی 6ـی 2023

27/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.