• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی لێکتێگەیشتنێکی گرنگ کە زیاتر لە 20 هەزار هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت و سودمەندانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی لێی سودمەند دەبن ‌واژۆ دەکات.

بەڕێوەبەری گشتی : "ئەخوازین ئەم پڕۆژەیە جەژنانەیەکی شایستە بێت بە هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمدەرامەتی پارێزگای سلێمانی"

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی حوزەیرانی 2023، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز بێستون جەبار ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا، سۆران سەعید بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ یاداشتێكی‌ لێكتێگه‌یشتنی‌ له‌گه‌ڵ شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە واژۆ كرد.

له‌و بۆنه‌یه‌دا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان د.هێرش حەمە ڕەئوف بەڕێوەبەری گشتی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە ،و نوێنەری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان وەک لایەنێکی پڕۆژەکە ، بەڕێوەبەری کارگێڕی و ژمارەیەک لەبەرپرسان ئاماده‌یبوون، هه‌ردوو لا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژەیەکی تەندروستی کە زیاتر لە 20 هەزار هاوڵاتی کە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، سودمەندانی ماڵەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی چاوێری کۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەبینێتەوە .

بەڕێوەبەری گشتی لەوتەیەکدا هیوای خواست پڕۆژەکە جەژنانەیەکی شایستە بێت بە هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمدەرامەتی پارێزگای سلێمانی ، و سوپاسی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە و دکتۆرە بەڕێزەکانی کرد کە بڕگەکانی لێکتێگەیشتنەکە سەرجەمیان بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژارانە.

هەر لەو مەڕاسیمەدا هەریک لە بەڕێزان بەڕێوەبەری کارگێڕی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخەو ، هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، بڕگەکانی لێکتێگەشتنەکەیان بۆ ڕاگەیاندنەکان ڕوونکردەوەو لە کۆتایدا بەڕێوەبەری گشتی بەش و یەکە جیجیا کانی نەخۆشخانەکەی بەسەر کردەوەو لەنزیکەوە بینەری خزمەت گوزاریەکان بوون.

به‌ پێی‌ یاداشتی‌ لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ (هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت، سودمەندانی ماڵەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی چاوێری کۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی) سودمەند دەبن لە سەرجەم خزمەتگوزاریەکانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە بەم جۆرەی خوارەوە.

داشــــکاندنــەکـــــــــان .

١- تاقیگە ٣٠٪
٢- ژوور ٤٥٪
٣- ئیمێرجنسی مۆبایل تیم ٥٠٪
٤- نازۆرو قەستەرە ٣٠٪
٥- ئای سی یو ٢٠٪
٦- نەشتەرگەری سیمی برایڤت ٠٥٪
٧- بینینی پزیشکی منداڵان (شەممان - پێنجشەمان ) بێبەرامبەرەو ڕۆژانی تر تەنها دوو هەزار دینارە.
٨- بینینی ژمارەیەک لە پزیشکان ١٠ هەزار دینارە.
٩- مۆبایل تیمی نەخۆشخانە هەفتانە یەک ڕۆژ سەردانی بەشێکی ماڵەکانی منداڵان ، کوڕان، کچان، بەساڵاچوان دەکات و بێ بەرامبەر فەحسی (شەکرە، زەخت ، خوێن، وای بی سی) دەکات.
لەگەڵ ژمارەیەک لە پاکێجی تەندروستی بێ بەرامبەر بۆ هاوڵاتی کەمدەرامەت و خوار هێڵی هەژاری


27/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.