کۆتایی بە خولی بەکار هێنانی گۆچانی سپی و هەڵسوکەوتی نابینایان لەگەڵ دەوروبەر هات.
ڕۆژی دووشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2023، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ، لەتیف شێخ عەزیز ، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ، عوسمان خەلیفە ، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنایی، کۆتایی بە خولی بەکار هێنانی گۆچانی سپی و هەڵسوکەوتی نابینایان لەگەڵ دەورووبەر هات کە بۆ 14 فێرخواز کرابویەوە.
خولەکە بۆ ئاشنا بوونی نابینایان بە شێوازێکی زانستیانە لە بەکارهێنانی گۆچانی سپی و باشترین شێوازی هەڵسوکەوت کردن لە جوڵەو مامەڵەکردنی ڕۆژانەی نابینایان لەگەڵ دەوروبەر بوو.
له كۆتایی ڕاهێنانه‌كه‌دا به‌شداربوان له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه‌وه بڕوانامه‌ی به‌شدارییان پێ به‌خه‌شراو، هه‌روه‌ك له وته‌یه‌كیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی كره‌وه له گرنگی و بایه‌خی خول و ڕاهێنانه‌كان بۆ باشتر كردنی چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ دەوروبەرو بە پێچەوانەوە تا به ئاستێكی به‌رزتر بتوانین خزمه‌ت به هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکەین و پشتیوانی خۆی بۆ دوپات کردنەوە.
م.عوسمان خەلیفە لەوتەیەکدا سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کرد کە چەند جارێک سەردانی کردون و هاوکاری بەڕێزیانی بە گرنگ وەسف کرد پاشان دەستخۆشی لە م. هۆشەنگ شەریعەتی کرد لە ماندوبونیان لە وتنەوەی وانەکان.
ڕاهێنانەکە لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، سەنتەری ڕۆشنای بۆ نابینایان کردبویەوە کە لە ماوەی سێ ڕۆژدا لەلایەن ڕاهێنەری بەتوانای ئێرانی م. هۆشەنگ شەریعەتی وانەکان وترانەوە.
|