بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە بەڕێوەبەرو مامۆستاو ژمارەیەک لە منداڵانی دایەنگەی (خەونی منداڵان)ـی ناحکومی کرد.
ڕۆژی دووشەممە ، 25ـی حوزەیرانی 2023، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بهڕێز بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، پێشوازیكرد له بهڕێوهبهرو مامۆستاو ژمارهیهك له منداڵانی دایهنگهی (خەونی منداڵان)ـی ناحكومی وە دیاری ڕێزلێنان و سوپاس گوزاریان بەخشیە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و بەشی دایەنگەکان و بەشی یاسا، مەبەستی سەردانەکە بۆنەی ڕۆژی جەژنی قوربان بوو وەک بەشێک لە چالاکی و کاری پەروەردەیی منداڵان و ناساندنی کاری فەرمانبەران سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیان کرد.
|