لە مەڕاسیمێکی شایستەدا خوێندکارێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کتێبێک بڵاو دەکاتەوە .
ئەندریا پێشڕەو " لێرەوە بە سەرجەم ئەو كەسانە دەڵێم كە خاوەن پێداویستیی تایبەتن، با هیچ كاتێك دەستبەرداری خەون و ئامانجەكانیان نەبن و بەردەوام بن لە هەوڵدان، هەرچەندە ئاستەنگ بێتە ڕێگەیان، گرنگ نەوەستانە هەر پێی دەگەن، ئیتر زوو بێت، یان درەنگ، هیچ كات وشەی ناتوانم بەكار مەهێنن، بە پێی توانای خۆتان هەوڵ بدەن لە بوارێكدا كە حەزی خۆتانە كار بكەن و سەركەوتووش دەبن"
ڕۆژی یەکشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2023،به ئامادهبوونی بەڕێزان د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ، بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، مەڕاسیمێکی شایستە بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبی ( چیرۆکەکانی ئەندریا)ی نوسەری لاو ( ئەندریا پێشڕەو) ڕێکخرا.
لەمەڕاسیمەکەدا بەڕێز د. هەڤاڵ وتەیەکی پێشکەش کردو داوای کرد کە کلتوری سەیرکردنی هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت بە چاوێکی بەزەیەوە بگۆڕین بۆ ڕێزگرتن و هاوکاری کردن و وە بەڵێنی دا دووەمین کتێبی خاتوو ئەندریالە ڕووی چاپ و دیزان و بڵاوکردنەوەیلە ئەستۆ بگرێت.
پاشان بەڕێز بێستون جەبار لەوتەیەکدا دەست خۆشی ئاڕاستەی خاتوو ئەندریا کردو کتێبەکەی بەکارێکی گەورە لە خزمەت کردن لە پێشخستنی دۆزی هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت وەسف کرد و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ هەر کەمئەندامێک دووپات کردەوە کە بیرۆکەو پڕۆژەیەکی هەبێت.
خاتوو ئەندریا لە وتەیەکدا سوپاسی هەریەک لە بەڕێزان د. هەڤاڵ ئەبوبەکر و بێستون جەبار کرد لە پشتیوانیەکانیان بۆی و باسی لە وێستگە ناخۆشەكانی سەردەمی منداڵیی خۆی لەگەڵ نەخۆشییەكەی و زاڵبوون بەسەر ئاریشەكانی ژیانیدا کرد ، "لێرەوە بە سەرجەم ئەو كەسانە دەڵێم كە خاوەن پێداویستیی تایبەتن، با هیچ كاتێك دەستبەرداری خەون و ئامانجەكانیان نەبن و بەردەوام بن لە هەوڵدان، هەرچەندە ئاستەنگ بێتە ڕێگەیان، گرنگ نەوەستانە هەر پێی دەگەن، ئیتر زوو بێت، یان درەنگ، هیچ كات وشەی ناتوانم بەكار مەهێنن، بە پێی توانای خۆتان هەوڵ بدەن لە بوارێكدا كە حەزی خۆتانە كار بكەن و سەركەوتووش دەبن"
ئەندریا پێشڕەو، كچە لاوێكی خاوەن پێداویستیی تایبەتە و لە ساڵی 1991 لە شاری سلێمانی لە دایك بووە، ئێستا قوتابییە لە زانكۆی سلێمانی، كۆلێژی زمان بەشی كوردی، ئەو وێڕای كەمئەندام بوونی، بەڵام لە ژیاندا كۆڵی نەداوە و بە بڕوا بەخۆبوونێكی زۆرەوە لە ئایندەی خۆی دەڕوانێت و بە كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەڵێت: «منیش هەم».
مەڕاسیمەکە دامەزراوەی کەریمی عەلەکە ئەرکی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی لە ئەستۆ گرتبوو (چیرۆکەکانی ئەندریا) کە بەرهەمی نووسەرێکی لاوی خاوەن پێداویستی تایبەتە، لە مەڕاسیمەکەدا جگە لە پێشکەشکردنی چەند وتارێک ڤیچەرێکیش دەربارەی ژیانی نووسەر (ئەندریا پێشڕەو)پێشکەشکرا. تەواوی چالاکیەکەش بەپشتیوانی دارایی بەڕێز دکتۆر (تەها ڕەسوڵ) بەڕێوەچوو.
کە تێیدا نووسەر و ڕۆژنامەنووس ( هیوا قادر ) چەند سەرنجێک دەربارەی کتێبەکە خستە ڕوو .