• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنە : به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ مه‌ڕاسیمێكی‌ ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک کۆمپانیاو ڕێکخراوی خێرخوازی ڕێكده‌خات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2023،به‌ ئاماده‌بوونی‌ بەڕێزان د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ، ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕێبوار بازیانی سەرۆکی لیژنەی کۆمەڵایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، هوڵی بۆنەکانی (CDO)مه‌ڕاسێمێكی‌ شایسته‌ بۆ ڕێزلێنان له 25 کۆمپانیاو دەزگاو ڕێکخراوی خێرخوازی و به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا هەریەک لە به‌ڕێزان پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یان پێشكه‌شكرد.
پارێزگاری سلێمانی لە وته‌كه‌یدا، پشتیوانی بۆ ئه‌رك‌و كاره‌ پیرۆزه‌كانیان ده‌ربڕی‌‌و هیوای‌ خواست بەردەوامبن لە کارە خێرخوازیەکانیان بەڵا پێویستە هاوکاریەکان بگاتە دەست کەسانی شایستەو هەروەها تۆمار بکرێن و تا ئامارێکی دروست بەدەست بخەین.

بەڕێز بێستوون جەبار ، ئاماژه‌ی به‌ كار و هاوکاری و پشتیوانیەکانی ڕێکخراوەکان كردو سوپاسی‌ كرد‌ن و وتی‌ :" هاوکاری و پشتیوانی ئەم دەزگاو ڕێکخراوو کۆمپانیایانەجێگه‌ی‌ سه‌رنج‌و تێڕامانی‌ ئێمه‌بوون كه‌ خۆی‌ لە دابین کردنی خۆراک و جل‌و به‌رگ‌و به‌دواداچوونی‌ لایه‌نی‌ ته‌ندروستی‌ هاووڵاتیانی‌ بێ خانه‌و لانه‌داهەژاران و خاوەن پێداویستی تایبەت ده‌بینێته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌ ڕێزو بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م ڕێکخراوو دەزگاو کۆمپانیایانە ده‌ڕوانێت‌و خۆشحاڵه‌ كه‌ ده‌بینێت له‌ شاری سلێمانی ئاماده‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركێكی‌ گه‌وره‌و پیرۆزی‌ له‌مجۆره‌ ده‌بن، هه‌ربۆیه‌ به‌ ڕێزو پێزانینه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌یان ده‌ڕوانین".

ئەوەی جێی باسە ئەم ڕێکخراوو دەزگا خێرخوازی و کۆمپانیایانە لە ماوەی ڕابردودا بە هاوکاریە پەروەردەیی و خزمەتگوزاریە تەندروستی و کۆمەکە دارایەکانیان و پاکێجی خۆراک خزمەتێکی گەورەیان بە منداڵانی بێ سەرپەرشت و پەیمانگا هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاران کردووە کە ژمارەیەکیان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە بووە.

ناوی ڕێکخراوو کۆمپانیاو دەزگا خێرخوازیەکان.

① ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO)
② ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان
③ ڕێکخراوی زاد
④کۆمپانیای سەفرە
⑤کۆمپانیای بەمۆ
⑥ گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان
⑦کۆمپانیای حەسیب
⑧ کۆمپانیای IQ
⑨ کۆمپانیای UK
⑩ کار گروپ
11کۆمپانیای داغاز
12 شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
13 نوسینگەی د. عەبدولواحید
14 دەزگای خێرخوازی بەخشین
15 دەزگای خێرخوازی بارزانی
16 دەزگای خێرخوازی کۆڵەک
17 ڕێکخراوی ناز
18 ڕێکخراوی هاواری خێرخوازی
19 ڕکخراوی ڕیچ
20 ڕێکخراوی لەیاد
21 ڕێکخراوی هیوای کۆمەڵگاکان
22 دەزگای خێرخوازی ڕابیتەی مرۆیی
23 ڕێکخراوی پەروەردەی هاوچەرخ بۆ کوردستان
24 بەڕێز مەریوانی حاجی عەلی
25 ڕێکخراوی مڕۆڤ دۆستان
26 ڕێکخراوی ئازاد بوون


25/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.