• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی لیستی کۆتایی ئەو 30 کارمەندە بڵاو دەکاتەوە کە وەک مامۆستاو ڕاهێنەر لە سەنتەری ئۆتیزم و پەیمانگاکان دادەمەزرێن.

بەمەبەستی پڕكردنه‌وه‌ی‌ 30 هه‌لی‌ كار له‌ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی و سەنتەری ئۆتیزم لە شارۆچکەی بازیان، پەیمانگاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ، پاش ڕاگه‌یاندن‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌ل بۆ خوازیاران‌و ئه‌نجامدانی‌ هەرسێ قۆناغەکانی ( پڕکردنەوەی فۆڕم ، خاڵبەندی ، چاوپێکەوتن) ناوی 30 کارمەند بڵاو کرایەوەو داوا کرا هەر بەڕێزێک خۆی بە ماف خوراو دەزانێت تانە بدات لەپاش وەرگرتنی تانەکان و بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دامەزراندن و پاڵێوراوان لە پڕۆسەیەکی شەفافدا کۆتا لیست بۆ دامەزراندن دیاری کران.

له‌و باره‌یه‌وه‌، بەڕێز بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ڕایگەیاند: " پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو 30 به‌ڕێزه‌ دەکەین کە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن، توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتووبن له‌ هه‌ردوو قۆناغی‌ پڕکردنەوەی فۆڕم و چاوپێكه‌وتن ئەوان توانیویانه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ زانیاریی‌‌و تواناییه‌كانی‌ خۆیان‌و پاشان له‌ ئه‌نجامی‌ چاوپێكه‌وتنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ سێ كه‌سییه‌وه‌ زۆرترین خاڵ كۆبكه‌نه‌وه‌‌و پێش هاوڕێكانیان بكه‌ون كه‌سه‌رجه‌میان 70 كه‌س بوون له‌قۆناغی‌ چاوپێكه‌وتندا ". " وە ئەو بەڕێزانەی کە لە لیستی کۆتایی ناویان نەهاتووە هیوای باشتریان بۆ دەخوازین و لەهەبونی هەلی کاردا ئاگاداریان دەکەینەوە"


24/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.