+وێنە : لە ئاهەنگێکی شایستەو پڕ لە چالاکی جۆراو جۆردا ، دایهنگهی (خنجیل)ـی حکومی بڕوانامەو خەڵاتی بەخشی بەو منداڵانەی قۆناغی دایهنگه تهواو دهكهن.
بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، خاتوو ڕازاوە میرزا جێگری بەڕێوەبەر ، خاتوو دنیا محەمەد بەڕێوەبەری دایەنگەی خنجیلی حکومی لە هۆڵی کۆمەڵگەی چاودێری کۆمەڵایتی سلێمانی، ئاهەنگێکی شایستەو پڕ لە چالاکی جۆراو جۆر بۆ منداڵانی دایەنگەی (خنجیل)ـی حکومی بەڕێوچوو.
لەو بۆنەیەدا بڕوانامە و خەڵات بەخشرا بەو منداڵانەی قۆناغی دایهنگه تهواو دهكهنو پێدهنێنه قۆناغی ساڵی چوارهمی تهمهنیانهوه كه بهڕێكردنه بۆ قۆناغی باخچهی ساوایان.
بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی پیرۆزبایی لە منداڵە چاوگەشەکانی دایەنگەی (خنجیل)ـی حکومی دەکەین و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرو تەواوی فەرمانبەران و کارمەندانی دایەنگەکە دەکەین.
|