• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بۆنەیەکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی پەنابەران بەڕێوەدەچێت و (UNHCR)سوپاس و ڕێزلێنانی بەخشیە بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی حوزەیرانـی 2023 ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ، بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ، بەڕێوەبەری گشتی (UNHCR) لە پارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و ڕێکخراوەیی بۆنەیەکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی پەنابەران بەڕێوەچوو.

پارێزگاری سلێمانی لەوتەیەکدا ، ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و ڕێکخراوی (UNHCR) و بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەنیدارەکانی بەرز نرخاند و وە گەڕانەوەی پەنابەران بۆ شوێنی نیشتەجێبوون خۆیان بە گرنگ زانی تا هیوایەک بۆ پەنابەران بگێڕدرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی (UNHCR) لە پارێزگای سلێمانی ، لەوتەیەکدا سوپاسی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی کرد کە باوەشی بۆ پەنابەران کردۆتەوەو بەخشندەیی خەڵک و هاوڵاتیانی لە شاری سلێمانی وەک شانازیەک ناوبرد باسی لەو خزمەت گوزاریانە کرد کە ڕێکخراوەکەیان پێشکەشیان کردووە بەتایبەت پەروەدەو زانست و خزمەتگوزاری تەندروستی و پڕۆژە جۆراو جۆرەکان.

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری لەوتەیەکدا ، باسی لە هۆکار و گرفتەکانی پەنابەر کرد و هیوای خواست کۆتای بە توندو تیژی بهێنرێت لە پێناو دروست نەبوونی پەنابەر.

لەوبۆنەیەدا پاش پێشکەش کردنی ژمارەیەک چالاکی جۆراوجۆری هاوڵاتیانی پەنابەر بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ڕێزلێنانی تایبەت بەهاوکاری پەنابەرانی پێبەخشرا ،کە بەهۆی پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوو بۆ پەنابەران و هەماهەنگی لە نێوان هەردوو ڕێکخراوی ناوبراوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی.

بۆنەکە لە هۆڵی تەلاری هونەر ، (UNHCR) بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕێکیخستبوو.


22/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.