• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی پەروەردەیەکی هاوچەرخ بۆ کوردستان دەکات و تاوتوێی ژمارەیەک پڕۆژەی هاوبەش دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی حوزەیرانی 2023، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا ، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان پێشوازیان کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی پەروەردەیەکی هاوچەرخ بۆ کوردستان ،کە پێک هاتبوون لەبەڕێزان خاتوو شیلان حەسەن بەڕێوەبەری ڕێکخراوو خاتوو دیمەن حەمە عەلی جێگری بەڕێوەبەر.

ئامانجی سەردانەکە پیرۆزبایی لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و گفتوگۆی چەند تەوەرێک بوو کە دیاترینیان هەماهەنگی هەردوولا بۆ چەند پڕۆژەیەکی هاوبەشی تایبەت بە خزمەت کردن بە قوتابیانی پەیمانگای هیوای نابیستان لەڕێگەی پشکنینی گوێ بۆ سەرجەم قوتابیانی کەم بیست ونابیست و بەدواداچون بۆ گرفتە تەندروستیەکانیان و دابین کردنی هیتفۆن بۆ ئەو وقوتابیانەی پێویستیان پێ دەبێت و هەروەها دابین کردنی نامیلکەو چیرۆک بۆ منداڵانی دایەنگاکان کە لە ڕووی پەروەردەیی و زانستی منداڵان سودی لێوەردەگرن.

لەوبارەوە بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ دووپات کردنەوەو هیوای خواست پڕۆژەکانیان فراوان بکەن بەجۆرێک سەرجەم قەزاو ناحیەکان سودمەند بن و لەو ڕووەوە هاوکاری خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ڕێکخراوی ناوبراو دەربڕی.


21/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.