بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت لیژنەی (هەماهەنگی و بەدواداچونی کاروباری کۆمەڵایەتی و یاسایی) کۆدەبێتەوە.
بێستون جەبار: "لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانمان بە ئەرکی خۆمان هەڵدەستین لە جێبەجێ کردنی یاسای (مافو ئیمتیازی هاووڵاتیانی خاوهن پێداویستی تایبهت و کەمئەندام)لە پارێزگای سلێمانی"
ئەمڕۆ سێشەممە ، 20ـی حوزەیرانی 2023، بەسەرپەرشتی بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت لیژنەی (هەماهەنگی و بەدواداچونی کاروباری کۆمەڵایەتی و یاسایی)کۆبویەوە.
له كۆبوونهوهكهدا بهڕێز بهڕێوهبهری گشتی بایهخی پرسی ڕاوێژی له كاری بهڕێوهبرندا خستهڕوو، وە ئامانجو بهرنامهی كۆبوونهوهكهی بۆ ئامادهبووان ڕوونكردهوه،جەختیکردەوە لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانمان بە ئەرکی خۆمان هەڵدەستین لە جێبەجێ کردنی یاسای (مافو ئیمتیازی هاووڵاتیانی خاوهن پێداویستی تایبهت و کەمئەندام)لە پارێزگای سلێمانی.
پاشان كۆبوونهوهكه چەن تەوەرێکی گرنگی گفتوگۆ كرد كه بەرنامەڕێژی تەواوە له بوارهكانی (مافو ئیمتیازی هاووڵاتیانی خاوهن پێداویستی تایبهت، پاراستنی منداڵ، پاراستنی ژنان، چاودێریو پاراستنی بهساڵاچووان، پهروهردهو ڕاهێنانی تایبهت، پرسه كۆمهڵایهتییهكان).بەم جۆرەیی خوارەوە.
① کۆبونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەبەشداری سەرجەم وەبەرهێن و خێرخوازان بۆ بوژانەوەی سندوقی چاودێری کۆمەڵایەتی.
② هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرجەم بنکە تەندروستی و نەخۆشخانە حکومی و ناحکومیەکان بۆ هاوکاری زیاتری هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت .
③بەپێی پلانێک هۆشیاری پێویست دەدرێتە فەرمانگەو دامەزراوە حکومی و ناحکومیەکان و هاوڵاتیان لە مامەڵەی دروست لەگەڵ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
④ دابین کردنی کورسی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ناحکومیەکان و ناوەندەکانی تری خوێندن بۆ خوێندکارانی بێ سەرپەرشت ،لە چوارچێوەی پڕۆژەی نازدارەکانیش مافیان لەسەرمانە.