به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بەوەکالەت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ده‌كات و لەگەڵ بەڕێوەبەرو بەرپرسی هۆبەکان کۆدەبێتەوە.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی له كاره‌كانیان و بەدواداچونی گرفتەکانیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ده‌كات.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 19ـی حوزەیرانی 2023، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، سه‌ردانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانه‌وه پیشوازیكرا.
پاش بەسەر کردنەوەی سەرجەم هۆبەو یەکە جیاوازەکان ژمارەیەک ڕێنمای پێویستی پێدان و پاشان لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسی هۆبەکان کۆبویەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێكشه‌شكردو له وته‌كه‌یدا وێڕای سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م ئەندامانی کۆبوونەوەکەو ستافەکانیان، جه‌ختی كرده‌وه له گرنگی‌و بایه‌خی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه كرۆك و ئامانجەکەی خۆی له خزمه‌تی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و هه‌ژاره‌كاندا ده‌بینێته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر كاركردنی سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و كارمه‌ندان به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و بنەماکانی بێلایه‌نی‌و پیشه‌ییبوون، هه‌روه‌ك ڕێنمایی ئاماده‌بووانی كرد له‌وه‌ه‌ی ئه‌و ئاستی ئارامی‌و هێمنیه‌ی هه‌یانه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌رزتری بكه‌نه‌وه‌و به پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان ببنه هۆی ڕه‌زامه‌ندی هاووڵاتیان.
پاشان بەڕێزیان گوێ بیستی گرفت‌و داوا‌و پێشنیارەکانیان بوو وە بەڵێنی دا بەپێی توانا هاوکاریان بێت لە چارەسەر کردنی گرفتەکان و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.
|