بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە کۆدەبێتەوە.
یاداشتێکی لێک تێگەیشتن لە سودی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و سودمەندانی ماڵەکان واژوو دەکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە ، 18ـی حوزەیرانی 2023، بەڕێز بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی سەردانی سەردانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخەی کردو لەلایەن بەڕێزان د.هێرش حەمە ڕەئوف بەڕێوەبەری شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە و بەڕێوەبەری کارگێڕی و ژمارەیەک لە پزیشکان پێشوازی کران.
ئامانجی سەردانەکە هاوکاری و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بووبە کوالتیەکی بەرز بە شێوەی داشکاندن یان بێ بەرامبەر بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و سودمەندان لە ماڵەکانی بەساڵاچوان و منداڵان و کوڕان و فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە پێشکەش کردنی خزمەت گوزاری پزیشکی بوو بۆ ئەو هاوڵاتیانەی لەخوار هێڵی هەژاریەوەن تا بێ بەرامبە مانگانە ژمارەیەک هاوڵاتی سودمەند بن و بۆ ئەومەبەستە بەڕێز بەڕێوەبەری شاری پزیشکی پاڵپشتی خۆی و نەخۆشخانەکەی بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاران دووپات کردەوە.
لەکۆتایدا بڕیار درا لە داهاتویەکی نزیک دا یاداشتی لێکتێگەشتن لەنێوان هەردوولا واژوو بکرێت بەجۆرێک سەرجەم هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و سودمەندان و هەژاران و فەرمانبەران خزمەت بکرێن و باشترین جۆری دەرمان و چارەسەری پێویستبەشێوەی داشکاندن یان بێ بەرامبەر وەربگرن.
|