بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت لە ناحیەی زەڕایەن بەدواداچون بۆ گرفتی ژمارەیەک خێزان و هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات.
بۆ بەدواداچوونی کێشەو گرفتی ژمارەیەک هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت ، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ، 18ـی حوزەیرانی 2023، بەڕێز بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی سەردانی ناحیەی زەڕایەنی کرد و لەلایەن ، بەڕێز ئاوارە حەمەشەریف بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن پێشوازی کران.
بەڕێوەبەری گشتی بەهاوڕێیەتی بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیە ژمارەیەک خانەوادەیان بەسەر کردەوە کە هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیەو لە گرفت و کێشەکانیان کۆڵینەوەو بەڵێنی چارەسەر کردنی کێشەکانیان پێدان.
پاشان بەڕێزیان لە ناوبازاڕی شارۆچکەکە لەنزیکەوە چاویان بە بەڕێزان، بەختیار گەڵاڵی ، د.عوسمان عەبدوڵڵا سەرپەرشتیار و ئەندامانی گروپی بەخشەرانی ڕێگای خودا کەوت و گفتوگۆی هاوکاری بەخشراوەکانی سنورەکە کردو بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کارەکانی گروپەکەی بەرز نرخاند و پشتیوانی خۆی بۆ هەر گروپ و ڕێکخراوک دوپات کردەوە کە هاوکاری کەسانی کەمئەندام و بەخشراوەکان بێت.
|