• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بزانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ داوای‌ چی‌ له‌ هاووڵاتیان ده‌كات؟


له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، وێنه‌یه‌كی‌ له‌ شه‌قامی‌ مه‌وله‌وی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیه‌ك گرتووه‌و گله‌یی‌ له‌ هاووڵاتیان ده‌كات كه‌ پاره‌ی‌ پێ‌ ده‌ده‌ن.

عومه‌ر گوڵپی‌ نوسیویه‌تی‌:" ئه‌م هاووڵاتیه‌ به‌مجۆره‌ ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی‌ 50 تا 60 هه‌زار به‌و 250 دیناریانه‌ په‌یدا ده‌كات كه‌ هاووڵاتیان پێی‌ ده‌ده‌ن"، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی‌ : " دیارده‌ی‌ سواڵ كۆتایی‌ نایه‌ت‌و ئه‌م بێڕێزییه‌ به‌ كه‌رامه‌تی‌ مرۆڤ كۆتایی‌ نایه‌ت هه‌تا نه‌بینین كه‌س نییه‌ ده‌ست بكات به‌گیرفانیداو پاره‌ بچووكه‌كان ببه‌خشێت، به‌شداربه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ سواڵ به‌ ڕاگرتنی‌ پاره‌ پێدانیان"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و هاووڵاتیه‌ دوو دارشه‌قی‌ هه‌یه‌و ده‌توانێت پێیان بڕوات، به‌ڵام به‌مجۆره‌ باشتر سه‌رنجی‌ خه‌ڵكی‌ ڕاده‌كێشێت، هه‌روه‌ها هه‌موومان ده‌زانین كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ هه‌ژارن هه‌رگیز ناتوانن به‌مجۆره‌ پاره‌ له‌ خه‌ڵكی‌ كۆبكه‌نه‌وه‌، هه‌موو له‌ كۆڵان‌و نزیك‌و ده‌ورووبه‌ری‌ خۆماندا هه‌ژاره‌كان ده‌ناسین، زۆرینه‌ی‌ ئه‌وانه‌ ته‌نانه‌ت ڕوویان نییه‌ به‌ ئاسانی‌ داوای‌ قه‌رزیش بكه‌ن! " 

له‌باره‌ی‌ ئه‌و گه‌نجه‌وه‌ ده‌ڵێت:"ئه‌م هاووڵاتیه‌ خه‌ڵكی‌ سوریایه‌، ئه‌ڵێ‌ كه‌س‌و كارم له‌ توركیایه‌، له‌ ئۆتێل ده‌مێنمه‌وه‌، كاتێك لێی‌ ده‌پرسی‌ بۆ له‌ كه‌مپه‌كان نامێنیته‌وه‌و  ناژیت؟ هیچ وه‌ڵامێكت ناداته‌وه‌".

ده‌قی‌ پۆسته‌كه‌ی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌:

ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی‌ 50 تا 60 هه‌زار دینار به‌مجۆره‌ په‌یدا ده‌كات!

ڕۆژانه‌ ئه‌م دیمه‌نانه‌ له‌نێو بازاڕ ده‌مانهه‌ژێنن، سه‌رنجمان ڕاده‌كێشن‌و له‌گه‌ڵ سه‌رنجدانێكی‌ به‌ به‌زه‌ییانه‌دا ده‌ستمان ده‌كه‌ین به‌ گیرفانماندا‌و پاره‌یه‌كیان ده‌ده‌ینێ‌ ئه‌گه‌رچی‌ 250 دیناریش بێت، به‌ڵام ئایا ده‌زانن ئه‌و كاره‌مان چه‌ند زیان به‌خشه‌؟ ئایا ئه‌زانن ئه‌و به‌و بره‌ پاره‌ كه‌مانه‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 50 هه‌زار دینار په‌یدا ده‌كات؟

ئه‌م هاووڵاتیه‌ خه‌ڵكی‌ سوریایه‌، ئه‌ڵێ‌ كه‌س‌و كارم له‌ توركیایه‌، له‌ ئۆتێل ده‌مێنمه‌وه‌، كاتێك لێی‌ ده‌پرسی‌ بۆ له‌ كه‌مپه‌كان نامێنیته‌وه‌و  ناژیت؟ هیچ وه‌ڵامێكت ناداته‌وه‌.

لێمان پرسی‌ ڕۆژانه‌ چه‌ند په‌یدا ده‌كه‌یت به‌مجۆره‌؟ وتی‌ نزیكه‌ی‌ (50 تا 60 هه‌زار دینار)، ئه‌وه‌ به‌ قسه‌ی‌ خۆی‌!، به‌ڕێزان: ئایا ده‌زانن ئه‌مه‌ نزیكه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یه‌ له‌ ئێسته‌دا ئه‌ندام په‌رله‌مانێك مانگانه‌ وه‌ریده‌گرێت؟

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و هاووڵاتیه‌ دوو دارشه‌قی‌ هه‌یه‌و ده‌توانێت پێیان بڕوات، به‌ڵام به‌مجۆره‌ باشتر سه‌رنجی‌ خه‌ڵكی‌ ڕاده‌كێشێت، هه‌روه‌ها هه‌موومان ده‌زانین كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ هه‌ژارن هه‌رگیز ناتوانن به‌مجۆره‌ پاره‌ له‌ خه‌ڵكی‌ كۆبكه‌نه‌وه‌، هه‌موو له‌ كۆڵان‌و نزیك‌و ده‌ورووبه‌ری‌ خۆماندا هه‌ژاره‌كان ده‌ناسین، زۆرینه‌ی‌ ئه‌وانه‌ ته‌نانه‌ت ڕوویان نییه‌ به‌ ئاسانی‌ داوای‌ قه‌رزیش بكه‌ن!

بۆیه‌ دیارده‌ی‌ سواڵ كۆتایی‌ نایه‌ت‌و ئه‌م بێڕێزییه‌ به‌ كه‌رامه‌تی‌ مرۆڤ كۆتایی‌ نایه‌ت هه‌تا نه‌بینین كه‌س نییه‌ ده‌ست بكات به‌گیرفانیداو پاره‌ بچووكه‌كان ببه‌خشێت، به‌شداربه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ سواڵ به‌ ڕاگرتنی‌ پاره‌ پێدانیان.

من ئه‌م به‌یانییه‌ له‌كاتی‌ سه‌ردانم بۆ چالاكییه‌ك كه‌ له‌نێو بازاڕ به‌ڕێوه‌ ده‌چوو، له‌ شه‌قامی‌ مه‌وله‌وی‌، پاش ئه‌و گفتوگۆیه‌ پێم باش بوو ته‌نها شه‌ربه‌تێكی‌ بۆ بكڕم‌و نه‌وه‌ك پاره‌ی‌ بده‌مێ‌.

ئه‌گه‌ر ده‌ڵێیت حكومه‌ت بۆ ڕێگه‌ به‌م كارانه‌ ده‌دات؟ ئه‌وه‌ پرسیاره‌كه‌ت جوانه‌و جێگه‌ی‌ خۆیه‌تی‌ ڕێگه‌ به‌م دیارده‌ نامرۆڤانه‌و هه‌ست بزوێنان‌و ئازاربه‌خشانه‌ نه‌درێت‌و سیمای‌ شارو وڵاته‌كه‌شمان نه‌شێوێنین، به‌ڵام بۆ ئه‌و كاره‌ زۆر شت پێویسته‌ بكرێت، به‌تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگییه‌كی‌ توندو تۆڵی‌ نێوان زیاتر له‌ 5 دامه‌زراوه‌و ده‌زگای‌ په‌یوندیدار، سه‌ره‌ڕای‌ بوونی‌ یاسایه‌ك كه‌ ڕێكاری‌ توندو تۆڵی‌ به‌ ئاستێك تێدا بێت ده‌سته‌به‌ری‌ نه‌هێشتنی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ بكات، ئه‌گه‌رچی‌ نه‌شتوانێت بنبڕی‌ بكات، چونكه‌ سواڵ ته‌نها وابه‌سته‌ی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ نییه‌ كه‌ هه‌ژارن یان گیرۆده‌ی‌ شه‌ڕو شۆڕن، به‌ڵكو دیارده‌یه‌كه‌ هه‌موو وڵاتێك ده‌گرێته‌وه‌ به‌بێ‌ جیاوازی‌، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌ زۆره‌ی‌ له‌ كوردستان هه‌یه‌ مایه‌ی‌ نیگه‌رانییه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ حكومه‌ت ژیانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ دابین بكات كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ به‌هۆی‌ هه‌ژارییه‌وه‌ ئه‌م كارانه‌ بكه‌ن.





10/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.