منداڵانی سه‌رشه‌قام‌و ئیشكه‌ر وشیارده‌كرێنه‌وه
له شاری سلێمانی خولێكی هوشیاری‌و ڕۆشنبیریی گشتی تایبه‌ت به مندڵانی سه‌رشه‌قام‌و ئیشكه‌ر له ناوخۆ‌و ئاواره به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 10ی 11ی 2016، سه‌نته‌ری كوردستان‌و به هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی به‌شی پلان‌و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، خولێكی هوشیاریی‌و ڕۆشنبیریی گشتی‌و ته‌رفیهی تایبه‌ت به منداڵانی سه‌رشه‌قامی به‌ڕێوه‌برد، له‌و خوله‌دا نزیكه‌ی 75 منداڵ به‌شداربوون‌و له‌لایه‌ن مامۆستایانی شاره‌زاو پسپۆڕه‌وه ڕێنمایی په‌روه‌رده‌یی‌و ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پزیشكی كران.
له وته‌یه‌كیدا، خاتوو شادان، به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كوردستان سه‌ره‌ڕای سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشت چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوكاری‌و پشتیوانیان له به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كه، به‌رنامه‌ی چالاكییه‌كه‌و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی خسته‌ڕوو.
له‌و خوله‌دا كه له هۆڵی كازیوه‌ی سه‌رشه‌قامی ڕێكخراوی منداڵپارێز به‌ڕێوه‌چوو، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و له‌و بۆنه‌یه‌دا وته‌یه‌كی كورتی پێشكه‌ش كرد كه به گفتوگۆی تایبه‌ت سه‌رنجی منداڵانی ڕ‌اكێشا بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه شوێنی شایسته‌و گونجاوی منداڵ ناو خێزان‌و خوێندنگه‌و یاریگاو پاركه‌كانه نه‌وه‌ك سه‌رشه‌قام‌و كاركردن.
جێی ئاماژه‌یه به هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی ناوخۆی عێراق‌و سوریاوه ناوبازاڕو ترافیكه‌كانی شاره‌كانی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵیان تێدا ده‌بینرێن كه هێندێكیان كار ده‌كه‌ن‌و هێندێك ده‌رۆزه دده‌كه‌ن، به‌پێی ئامارێكیش له‌ناو شاری سلێمانی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه زیاتره له 500 منداڵ، هه‌روه‌ها به‌شی پارێزگاری خێزان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به‌هاوكاری ڕێكخراوی یونسێف پڕۆژه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌بات كه پشتگیریی‌و پشتیوانی منداڵانی ئاواره‌و ناوخۆ ده‌كات‌و له شه‌ش مانگی ڕابردوودا 3500 منداڵ لێی سودمه‌ندبوون‌و بۆ شه‌ش مانگی ئاینده‌ش ژماره‌ی سودمه‌ندانی منداڵ تیایدا ده‌بنه 5000 منداڵ، پرۆژه‌كه‌ش له‌ناوشاری سلێمانی‌و هه‌ردوو شاری چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه ده‌چێت .
|