به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پێشوازی له ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری‌و پاڵپشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی منداڵان‌و ئافره‌تان له ئه‌گه‌ری دروستكردنی كه‌مپی نوێ له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، به‌شی پارێزگاری خێزان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوكاری ڕێكخراوی یونسێف هه‌ڵده‌ستێت به ئاماده‌كردنی ستافی پێویست له‌و بواره‌دا، ئاگاداری هاووڵاتیانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ین هه‌ركه‌س ئاره‌زوومه‌نده‌و ده‌یه‌وێت خۆبه‌خشانه له‌و تیمانه‌دا كاربكات، له زووترین كاتدا سیڤی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ بكات بۆ وه‌رگرتنی خول‌و ڕاهێنانی پێویست.
ناونیشانه پێویسته‌كان‌و مه‌رجه‌كانیان:
یه‌كه‌م: (9) توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی یان ده‌روونی، به‌مه‌رجی بوونی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس.
دووه‌م: (6) ڕێكخه‌ری كار، به‌مه‌رجی بوونی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس.
سێیه‌م: پێشكه‌كار پێویسته توانای له زمانی عه‌ره‌بی هه‌بێت‌و بتوانێت تێبگات‌و گفتوگۆی پێ بكات.
چواره‌م: دواكات بۆ پێشكه‌شكردن بریتییه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 13ی 11ی 2016 .
شوێنی وه‌رگرتنی سیڤییه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ، له‌سه‌ر ڕێگای شوان، ته‌نیشت مزگه‌وتی فه‌قێ.
بۆ زانیاریی زیاتر سه‌ردانی سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی (www.socialsuli.com)و په‌یجمان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك (@socialsuli).
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
8ی 11ی 2016