• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ مه‌راسیمێكی‌ شایسته‌دا ڕێز له‌ كارمه‌ندانی‌ خانه‌ی‌ ساوایان نرا


به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی‌‌و سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، مه‌راسیمێكی‌ ڕێزلێنان له‌ كارمه‌ندانی‌ خانه‌ی‌ ساوایانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشتی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 8ی‌ 11ی‌ 2016، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و سالار مه‌حمود‌و د. هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی‌، ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و شه‌وبۆ عه‌لی‌ عه‌سكه‌ری‌، ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ژنان، له‌ هۆڵی‌ كتێبخانه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێزلێنان بۆ كارمه‌ندانی‌ خانه‌ی‌ ساوایانی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و مه‌راسیمه‌دا، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌ وته‌یه‌كی‌ پێكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا جه‌ختی‌ له‌ پیرۆزیی‌‌و بایه‌خی‌ كاری‌ كارمه‌ندان‌و به‌رپرسانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرده‌وه‌، به‌تایبه‌ت كارو ئه‌ركی‌ دایكایه‌تی‌ كارمه‌ندانی‌ خانه‌ی‌ ساوایانی‌ به‌رزنرخاند له‌ دۆخێكدا قه‌یرانه‌كان یه‌خه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان گرتووه‌، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌ خراپی‌ سیستمی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و به‌ هه‌ده‌ردانی‌ سه‌روه‌رت‌و سامانی‌ وڵاتداو هیوای‌ خواست سیاسییه‌ بڕیار به‌ده‌سته‌كان له‌ خه‌می‌ وڵاتی‌ خۆیاندا بن‌و بێباك نه‌بن له‌ ژیانی‌ هاووڵاتیان، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرسی‌ خانه‌ی‌ ساوایان كرد بۆ ڕێكخستنی‌ ئه‌و مه‌راسیمه‌ شایسته‌یه‌.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وته‌یه‌كی‌ پێكه‌شكردو كاری‌ شه‌وانه‌ ڕۆژی‌ كارمه‌ندانی‌ خانه‌ی‌ به‌رزنرخاند، له‌ به‌شێكی‌ وته‌كه‌یدا وتی‌ :" كاری‌ ئێوه‌ به‌شێكی‌ گه‌وره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ویژدان‌و لایه‌نی‌ مرۆڤانه‌و ئیمانی‌ ئێوه‌وه‌ هه‌یه‌"، هه‌روه‌ها وتی‌ :"زۆر بوار‌و خه‌ڵك هه‌ن ناتوانرێت به‌ پێوه‌ری‌ مادده‌و پاره‌‌و پاداشت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، كاری‌ دڵسۆزانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌، خوێن‌و گیانفیدایی‌ شه‌هیدان، دڵسۆزی‌ پزیشك، به‌هه‌مانشێوه‌ كاری‌ دڵسۆزانه‌ی‌ دایكانه‌ی‌ ئێوه‌ له‌و كارانه‌ن به‌ پاداشتی‌ ماددی‌ نانرخێنرێن، هه‌ربۆیه‌ كاری‌ ئێوه‌ جێگه‌ی‌ ستایش‌و نرخاندنی‌ ئێمه‌یه‌، ئه‌و كاتانه‌ی‌ بارودۆخی‌ دارایی‌‌و سیاسی‌ باشتر بوو له‌وه‌ی‌ ئێسته‌ ئێوه‌ شایسته‌بوون به‌ نرخاندنی‌ كاره‌كانتان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ‌و به‌رده‌وامی‌ كاری‌ ئێوه‌و دڵسۆزیتان زۆر زیاتر شایسته‌یه‌ به‌ نرخاندن‌و ستایش كردن، هه‌ربۆیه‌ ئێوه‌ شایسته‌ی‌ هه‌موو ڕێزێكی‌ ئێمه‌ن‌و هیوای‌ به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین ". هه‌روه‌ها له‌ به‌شیكی‌ تری‌ وته‌كه‌یدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ كرد كه‌ خۆبه‌خشانه‌ به‌پێی‌ توانای‌ خۆیان كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌هاش ئه‌و كۆمپانیاو خێرخوازانه‌ی‌ كه‌ به‌ پشتیگیریی‌ دارایی‌ به‌رده‌وامی خۆیان كه‌لێنه‌كانی‌ خانه‌كه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه‌‌و ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌ ده‌بینن له‌ پشتیوانی‌ منداڵان‌و كارمه‌ندانی‌ خانه‌كه‌.

له‌ كۆتایی‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، بڕوانامه‌ی‌ ڕێلێنان به‌ یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ خانه‌ی‌ ساوایان له‌لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه‌ پێشكه‌شكرا:

1ـ به‌ڕێز كاك ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كورستان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.
2ـ به‌ڕێز كاك سالار مه‌حمود، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.
3ـ به‌ڕێز مامۆستا هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.
4ـ به‌ڕێز خاتوو شه‌وبۆ عه‌لی‌ عه‌سكه‌ری‌، چالاكه‌وان‌و ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ تۆڕی‌ هاوبه‌شی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ژنان.
5ـ به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌.
7ـ به‌ڕێز خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.
8ـ به‌ڕێز خاتوو سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌رێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.
9ـ به‌ڕێز كاك هێمن ئه‌بوبه‌كر، خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ هێمن ئه‌بوبه‌كر.

له‌ كۆتایی‌ مه‌راسیمه‌كه‌شدا، كارمه‌ندانی‌ خانه‌ی‌ ساوایان زۆر سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م میوانه‌كان‌و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ كرد كه‌ به‌شداربوون له‌ ڕێكخستن‌و به‌ڕێوه‌چوونی‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا‌و به‌ڵێنیاندا به‌رده‌وام بن له‌ كارو دڵسۆزی‌ له‌ خزمه‌ت منداڵاندا.






08/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.