بەرێوەبەری گشتی: پلانی جیاواز و باشترمان بۆ پێشخستنی پەیمانگاکانی ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەبێت.
ڕۆژی دووشەممە، 8ـی ئـایـاری2023، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێزان لەتیف شێخ عەزیز، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی‌و هیوا سه‌عید، سه‌رپه‌رشتیاری پەروەردەیی و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌یمانگای ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك پێشانگای ساڵانه‌ی خۆی بۆ سودمه‌ندانی كرده‌وه.
له‌و چالاكییه‌دا، به‌ڕێز خاتوو چرۆ ڕەزا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ئاوات‌و مامۆستا‌و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی كاره‌كانی په‌یمانگایان بۆ ساڵی 2022-2023خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك تواناییه‌كانی ستافه‌كانی په‌یمانگاو پێویستییه‌كانیان بۆ باشتركردنی ئه‌دا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خسته‌ڕوو، له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاش بینینی به‌رهه‌می ده‌ستی منداڵان و سودمه‌ندانی په‌یمانگاو گوێبیستبوونی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی په‌یمانگا، ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و ستافه‌كانی په‌یمانگا كرد كه دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به ئاماده‌بووان ڕاگه‌یاند كه به پێی به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا كاری ته‌واو ده‌كرێت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی باشتری په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان له‌ڕووی كارگێڕی و دانانی پلانی زانستی ئاست به‌رزو ڕاهێنانی زیاتر و باشتر بۆ ستافه‌كان تا بتوانن له ساڵی داهاتوودا به به‌رنامه‌یه‌كی باشتره‌وه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و له ئاست چاوه‌ڕوانی و خواستی سودمه‌ندانیاندا بن له منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان.
په‌یمانگای ئاوات یه‌كێك له په‌یمانگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانیه له سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیماندا، و كارده‌كات بۆ ڕاهێنانی منداڵانی داون‌و ئه‌و منداڵانه‌ی له ڕووی توانای ژیریی‌و هزرییه‌وه پێویستیان به پاڵپشتی هه‌یه.
|