• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+وێنه‌: سلێمانی‌، ڕۆژی‌ جیهانی‌ نه‌خۆشی‌ تالاسیمیا به‌ڕێوه‌چوو.

ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و حزبی‌ له‌ باخچەی بارەگای ڕێکخراوی cdo كۆمه‌ڵه‌ی‌ تالاسیمیای‌ سلێمانی، بەهاوکاری ڕێکخراوی cdo ، بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ تالاسیمیا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ بۆنه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان كۆچه‌ر عه‌لی‌، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ تالاسیمیاو ، مافناس هیوا ڕەحمان ،نوێنەری به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ تالاسیمیا له‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ وته‌ی خۆیان پێكه‌شكردو تیایدا هاوسۆزی‌‌و پشتیوانی‌‌و به‌رنامه‌ی‌ خۆیان بۆ كاركردن بۆ منداڵان‌و نه‌خۆشانی‌ تالاسیمیاو گرفته‌كانیان خسته‌ڕوو.

به‌شێكی‌ زۆری‌ بۆنه‌كه‌ ته‌رخان بوو بۆ چالاكی‌ سرودو چالاكی‌ هونه‌ری‌ جۆراو جۆر بۆ دڵخۆشكردنی‌ منداڵانی‌ تالاسیمیا كه‌له‌لایه‌ن کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی، ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت cdo، پێشكه‌شكران.

تالاسیمیا نه‌خۆشیه‌كی‌ تایبه‌تی‌ خۆێنه‌و جه‌سته‌ی‌ كه‌سی‌ تووشبوو ناتوانێت خوێن به‌رهه‌م بهێنێت‌و پێویسته‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ چاندنی‌ مۆخی‌ ئێسكه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ به‌رده‌وامی‌ خوێن وه‌رگرێت، نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌كرێت كه‌م بكرێـته‌وه‌ به‌هۆی‌ پشكینی‌ پێشوه‌خته‌و ڕێگرتن له‌ دایكبوونی‌ منداڵی‌ تووشبوو هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌ری‌ چاندنی‌ مۆخی‌ ئێسك بۆ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ژیاندان‌و هه‌ڵگری‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ن كه‌ خۆشبه‌به‌ختانه‌ له‌ ئێسته‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ تایبه‌تمه‌ند له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ ئه‌نجامده‌درێت‌و تا ئێستا ژمارەیەک تووشبوو نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كراوه‌.


08/05/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.