پاش ڕاگه‌یاندنی‌و ڕه‌خساندنی كێبركێ، سیڤی به‌رپرسی به‌شەکانی (دایه‌نگه‌كان ، پارێزگاری خێزان)په‌سه‌ندكرا.
بە سەرپەرشتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو وه‌ك به‌شێك له كاره‌كانی، به‌رپرسی بەشەکانی دایه‌نگه‌كان و پارێزگاری خێزان په‌سه‌ندكرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـی ئـایـاری2023، به سه‌رپه‌رشتی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی به‌ش له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌چوو.
سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لەوتەیەکدا باسی لە وەرگرتن و دەست لەکارکێشانەوە لە پۆستە ئیداریەکان کرد‌و بە ئەرکێکی گەورەو پڕ لە بەرپرسیاریەتی وەسفی کرد و بەهەمووانی ڕاگەیاندن هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم بەرپرسیاران دەکات و لەکاتی بینینی هەر کەم و کوڕتیەکدا چاوپۆشی ناکەن و هەروەک دەست خۆشی لە ئامادەبوان کرد کە بەیەک تیم و چالاکانە کارەکان ڕادەپەڕێنن.هەروەک دەستخۆشیشی لەهەریەک لەبەڕێزان مافناس ڕێبوار ڕەسول بەرپرسی پێشووی بەشی یاسا و ئاراس ناصر بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان کرد کە زۆر چالاکانە ، توانیان خزمەت بەدامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان بکەن و جێدەستیان بێجێبهێڵن.
لە كۆبوونه‌وه‌کەدا، ئه‌و سیڤیانه‌ی پێشكه‌شكرابوون هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كرابوو پاشئه‌وه‌ی ئاماده‌بووان بۆچوونی خۆیان گه‌ڵاڵه كرد، خاتوو (بەنان وەهاب ) وەک بەرپرسی بەشی دایەنگاکان په‌سه‌ندكرا و بەڕێز سۆران سەعید پۆستی بەرپرسی بەشی چاودێری خێزانی پێ سپێردرا، پێشتریش بەڕێز مافناس هیوا ڕەحمان وەک بەرپرسی بەشی یاسا بەپێی هەڵسەنگاندنی سیڤی کەسی دیاری کرابوو، جێی ئاماژه‌یه له پێناو به‌رقه‌راركردنی دادگه‌ری‌و پڕه‌نسیپه دیموكراتییه هاوتاكان به نه‌ریته كارگێڕییه‌كان‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی چوون یه‌ك بۆ كارمه‌ندان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ڕێگه‌ی سیڤییه‌وه به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كانی دیاریكرد.
مافناس هیوا ڕەحمان، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس، لە یاسا، پێشتر وەک بەرپرسی بەشی دایەنگاکان سەرکەوتوانە ئەرکی وەک بەرپرس ڕاپەڕاندووە.
سۆران سەعید، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆمەڵناسی ، وەک بەرپرس سەرکەوتوبووە لە وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی بەشەکانی پلان و بەدواداچوون و دایەنگاکان.
خاتوو بەنان وەهاب، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس‌و ماسته‌ره له كۆمه‌ڵناسی‌و له ئێسته‌دا توێژه‌ره له‌به‌شی پارێزگاری خێزان.