+ وێنە :- بە چه‌ندین به‌رهه‌می نوێ‌و به ژماره‌یه‌كی زیاتره‌وه، په‌یمانگای هانا پێشانگای ساڵانه‌ی خۆی بۆ كار‌و به‌رهه‌می سودمه‌نده‌كانی ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 4ـ ئـایـاری2023، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ، خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئازاد محەمەدامین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ژماره‌یه‌ك له میوان‌و به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌یمانگای هانا بۆ شیاندنی كه‌مئه‌ندامان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی پێشانگای ساڵانه‌ی خۆی كرده‌وه.
له‌و بۆنه‌یه‌دا خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و ستافی په‌یمانگای هانا کرد و پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له سودمه‌ندانی په‌یمانگا له گه‌نجانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت کرد بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه و خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه‌كانیان، هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز وەزیری کار جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی منداڵان‌و گه‌نجانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت زۆر باش ده‌توانن به‌شێك بن له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له وڵات‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو دامه‌زراوه‌كان‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه هاوكاریان بكات، له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی له سنوری پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجەو ئیدارە؟سەربەخۆکان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌هێزكردنی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان له وڵاته‌كه‌یاندا باشتر بێت.
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز م.نازه‌نین عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای هانا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا سوپاسی پشتگیرییه‌كانی خاتوو کوێستان محەمەد و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كرد‌و ئاماژه‌شی به‌و كه‌م و كورتیانه كرد كه له‌به‌رده‌م كاره‌كانیاندا كێشه‌و گرفتن، هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا چەپکە گوڵ و ڕێزلێنان پێشكه‌ش به ژماره‌یه‌ك له منداڵان و سودمەندان کرا .
|