• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ ژمارەیەک لەکارمەندانی خۆبەخشی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کۆدەبێتەوە.

خاتوو کویستان محەمەد" هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و بەزووی چارەسەری دەکەین"
بەڕێوەبەری گشتی بۆ کارمەندان" کاری ئێوە لەگەڵ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتە و هیوایەکن بۆ
هاووڵاتیان‌و كه‌مكردنه‌وی‌ خه‌مه‌كانی‌ خاوه‌ن پێدواویستی‌ تایبه‌ت‌و خێزانه‌كانیانه‌"

پاش مانگرتنی کارمەندانی خۆبەخش لە سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە بەرامبەر وەرنەگرتنی موچەکانیان، ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئـایـاری2023،بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ ،بە ئاماده‌بوونی‌ بەڕێزان مافپەروەر هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی، کمال جەبار بەڕێوەبەری ژمێریاری ، ئاراز عوسمان ، بەرپرسی کۆمەڵەی ئۆتیزمی سلێمانی ،لەگەڵ کارمەندانی خۆبەخش لە سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کۆبویەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا بەڕێز وەزیری کار بە پەیوەندیەکی تەلەفونی بەشداری کرد و داوای کرد بەپەلە دەست بەکار ببنەوە تا چیتر منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت باجی مانگرتنی ئەوان نەدات و ئەو لەهەوڵی بەردەوامدایەو لەماوەیەکی نزیکدا کێشەکانیان چارەسەر دەکات و گرفتەکەی بۆ ژمارەیەک لە ڕۆتینیات و ڕێکاری ئیداری و ژمێریاری گەڕاندەوە کە پەیوەندی بە وەزارەتی کارەوە نیە.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاری‌ سەنتەری ئۆتیزم ڕوانی‌‌و بایه‌خی‌ كاره‌كانی‌ سه‌نته‌ری له‌ خزمه‌تكردن‌ و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تی‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ک هەوڵەکانی وەزیری کارو بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە لە چارەسەر کردنی گرفتەکانیان و وەرنەگرتنی مووچەکانیان.

هه‌وره‌ها باسی‌ له‌‌و گرفتانه‌ كرد كه‌ به‌هۆی‌ دواكه‌وتن‌و كه‌می‌ مووچه‌وه‌ دێته‌ رێی‌ ژیانی‌ کارمەندان و فه‌رمانبه‌ران، هه‌وره‌ك هه‌وڵه‌كانی‌ خۆی‌ بۆ گه‌یاندنی‌ گرفته‌كه‌و جه‌ختكردنه‌وه‌ی‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفته‌کان خستەڕوو.

دوا به‌دوای‌ وته‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان بیرو بۆچوونی‌ خۆیان‌و په‌رۆشی‌ مامۆستاو ستافه‌كانیان بۆ پرۆسه‌ی‌ ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت خسته‌ڕوو، هه‌موو كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ کارمەندان له‌ دۆخێكی‌ دژواردان به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی‌ گونجاوترین هه‌ڵوێست بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ جێگه‌ی‌ راجیایی‌ بوو.

له‌ كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا کارمەندان بچنەوەهۆڵەکانی ڕاهێنان و لە داهاتوودا درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كان بدرێت له‌ پێناو دۆزینه‌وه‌ی‌ ده‌ریچه‌و ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موو لایه‌ك ڕه‌چاو كرابێت تیایدا.


02/05/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.